• نوێ

    گەورەترین زانیاری بۆ ئەوانەی عاشقی ئەسپ سواران

    گەورەترین زانیاری بۆ ئەوانەی عاشقی ئەسپ سواران

    ئەسپ یەکێکە لەو گیاندارانەی کە خاوەن ئێسکێکی سوکە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پتەوەو بەهۆی ماسولکە بەهێزەکانی یەکێکە لەو گیاندارانەی کە مرۆڤ لە کۆن و ئێستاشدا بۆ زۆر بوار سودی لەم ئاژەڵە وەرگرتووە.
    وتەیەک هەیە دەڵێت "پاش شکانی قاچی ئەسپەکەت بەبەزەییانە بیکوژە با خۆی نەمرێت" پاش توێژینەوە دەرکەوتووە ئەسپیش وەک هەموو بونەوەرەکانی ئێسکی قاچی دەشکێت، بەڵام جیاواز لە هەموو ئاژەڵەکانی دیکە قاچی ئەسپ دوای شکان زۆر بە ئەستەم چاک دەبێتەوە یاخود هەرگیز چاکنابێتەوە.

    کاتێک یەکێک لە ئێسکەکانی قاچی ئەسپ دەشکێت دەبێتە شێواویەکی بەردەوام لە جەستەیداو بە هیچ شێوەیەک چاک نابێتەوە بۆیە هەرگیز ناتوانێت بە شێوەی ئاسای ڕۆشتن بکات و بجوڵێت، تەنانەت بشخەوێت، لەهەمان کاتدا کاتی شکانی ئێسکی قاچی ئەسپ خوێنێکی زۆری لەدەور کۆدەبێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا پێستەکە دەنوسێت بە شکاویەکەیەوە بە شێوەیکی توند ئەمەش توشی هەوکردنێکی زۆری دەکات، بۆیە زۆر کات بەهۆی ئازار و هەوکردن پاش 5 ڕۆژ لە قاچ شکانی دەمرێت.

    لەهەمان کاتدا کە ئەسپ قاچی دەشکێت دەکەوێت بەسەر یەکێک لە لاکانیدا ئەمەش وا دەکات، بە ئەستەم بتوانێت خواردن بخوات و لە هەمان کاتدا کە خواردن دەخوات لەنێو گەدەیدا و بەهۆی کەوتن بە لادا فشار دەکەوێتە سەری و ئەو خواردنە دەبێتە هەوکردن لە گەدەیدا، هەرچەندە ئێستا بەهۆی پێشکەوتنی زانست دەتوانرێت ئەسپەکە لەکاتی قاچ شکاندا هەڵبواسرێت تا چاک دەبێتەوە، بەڵام ڕەنگە ئەم جۆرە ئامێری هەڵواسینە لە هەموو شوێنێک نەبێت، بۆیە لە کۆندا و لە زۆربەی کاتەکاندا پەنا براوەتە بەر کوشتنی ئەسپەکە.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: گەورەترین زانیاری بۆ ئەوانەی عاشقی ئەسپ سواران Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top