• نوێ

    لاوازبوونی توانای سێکسی پیاوان چیە؟

    لاوازبوونی توانای سێکسی پیاوان چیە؟

    ئاشکرایە "دەم" سەرچاوەی سەرەکی زۆرێک لە نەخۆشییەکانی جەستەی مرۆڤە، لە نوێترین توێژینەوەشدا دەرکەوتووە ئەو پیاوانەی گرنگی بە شوشتنی دەم و ددانیان نادەن، ئەگەری زیاتریان هەیە بۆ توشبوون بە لاوازی توانای سێکسی.

     

    لە توێژینەوەکەدا کە لەوڵاتی تورکیا ئەنجام دراوە، هۆکاری سەرەکی بۆنی ناخۆشی ناو دەم دەگەڕێنێتەوە بۆ نەشۆردنی ددانەکان و، دەریش کەوتووە ئەو پیاوانەی نەخۆشی هەوکردنی پووکیان هەیە، سێجار ئەگەری توشبونیان بە لاوازی توانای سێکسی زیاترە وەک لەو پیاوانەی کە خاوەنی پوکێکی تەندروستن.

     

    ڕێکخراوی ددانی ئەمریکی، لە دواین تویژینەوەیاندا دەریان خستووە، تەنها لەسەدا 66 ی پیاوان ڕۆژانە دوو تا سێجار ددانەکانیان دەشۆن، ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ئافرەتان کە ڕێژەکە دەگاتە 86%..

     

     

    توێژینەوەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو، ئافرەتان دوو ئەوەندەی پیاوان زیاتر پشکنینی دەم و ددانیان بەشێوەیەکی ڕێک و پێک ئەنجام دەدەن.

     

    لە کۆتاییدا توێژەرەوان ڕایدەگەێنن، بۆ ڕێگرتنی توشبوون بە نەخۆشی هەوکردنی پووک پێویستە جەخت لەسەر پاک و خاوێن ڕاگرتنی ناودەم بکرێتەوە ئەویش بە شوشتنی دەم و ددانەکان ڕۆژی دوو جار و بەکارهێنانی پەتی ددان هەروەها سەردانیکردنی پزیشکی ددان بەشێوەیەکی بەردەوام.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: لاوازبوونی توانای سێکسی پیاوان چیە؟ Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top