• نوێ

    خانمان بەمشێوازا ڕەشی پێستی ژێرچاوتان چارەبکەن


    خانمان بەمشێوازا ڕەشی پێستی ژێرچاوتان چارەبکەن

    گۆڤارێکی ئەڵمانی تایبەت بە بواری جوانکاری خانمان ئاشکرایکردووە، پێکھاتەی پەتاتە بە باشترین چارەسەر دادەنرێت بۆ نەھێشتنی ڕەشی ژێر چاوەکان.

    گۆڤاری "فرۆیدن"، لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات، پێکھاتەی پەتاتە ماددەیەکی تایبەتی تێدایە، تایبەتمەندی سپی کەرەوە لە خۆدەگرێت، بۆیە توانای سپی کردنەوەی ڕەشی ژێر چاوەکانی ھەیە.
     

    بۆ ئەم مەبەستە گۆڤارەکە ئەوەیشی ڕوون کردووەتەوە، خانمان پێویستە بەردەوام بەم ڕێگەیە چارەسەری ئەم کێشەیە بکەن، ئەویش بە دانانی دوو پارچەی ئەڵقەی تەنکی پەتاتە لەناو ساردکەرەوە، بۆ ماوەیەک ھەڵبگرن، دواتر بۆ ماوەی ١٥ تا ٢٠ خولەک لەسەر چاوەکانی دابنێن.
     

    ھۆکاری سەرکەوتنی ئەم ڕێگەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە پێکھاتەی گیراوەی پەتاتە لە ئاوێتەی ئاڵۆز پێکھاتووە، توانای لەناوبردنی ئەستوری و ڕەشی ژێرچاوی ھەیە، بەمەیش چاوێکی گەشاوە و بریقەداریش بە چاوەکان دەبەخشێت.
     

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: خانمان بەمشێوازا ڕەشی پێستی ژێرچاوتان چارەبکەن Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top