• نوێ

    باپێکەوە ئاوێتەبین

    باپێکەوە ئاوێتەبین

    ماوەیەکە
    هەمووشەوێ
    تۆلەگەڵ مانگ لەئاسماندا
    دەردەکەوی...
    بەیانیانیش کەرۆژهەڵ دێ
    هێدی هێدی لە ئەرزەوە
    بەرەولای خۆر
    سەردەکەوی...
    ئەرێ کچێ
    تۆساحیرو جادووکاری
    یاخود لەبەهەشتەوە هاتووی...
    ناـ برواناکەم تۆهیچیانبی
    لەرێبواری رێی ون ئەچی
    گەلێ ماندووی...
    دەسا وەرەو لەهەوارگەی
    تەنیایم دا
    پشووبدە بۆچەن ساتێ...
    هەتا منیش
    رووحم بکەم بەراخەرت و
    خۆشم ببم بە ساباتێ...
    من تەنیای تاساندوومی
    تۆیش ریبواری
    رێگای دوورو دڵ بړیندار...
    باپێکەوە ئاویتەبین
    من دەبمە جێیی حەسانەوەت
    تۆیش تەنیام بەتاڵێکی پرچەکەتا
    بدە لە دار...

    محمدعوبێد

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: باپێکەوە ئاوێتەبین Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top