عەبادی هەواڵێکی گەورە کورد درووستی کردوە بەدرۆخاتەوە
ڕاوێژكاری عەبادی: گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك تەنها درۆیەكە
ڕاوێژكاری ڕاگەیاندنی حەیدەر عەبادی ڕایدەگەیەنێت هیچ جۆرە گفتوگۆیەك لە ئارادا نیە بۆ سەر لەنوێ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكان و داواشی كرد دۆسیەی كەركوك بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكارنەهێنرێت.
ئیسحان شەمەری لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی فەیس بوك نوسیویەتی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەندێك لێدوانی سیاسی دەبیستین بە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان بە ڕێكەوتن لەگەڵ حكومەتی ناوەندی و دوپاتی دەكاتەوە ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەكی نیە و هێزی فیدراڵی پابەندە بە پاراستنی دۆسیەی ئەمنی ئەو ناوچانە".
داواشی كرد دۆسیەی ئەمنی بە دووربگیرێت لە موزایەدی هەڵبژاردن و لە بنەڕەتیشدا هیچ گفتوگۆیەك لەوبارەوە لە ئارادا نیە".
ماوەیەك بەرپرسانی هەرێمی كوردستان باس لە هەوڵ و فشاری ئەمریكا دەكەن بۆ گەڕاندنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ كەركوك و باس لە قۆناغەكانی داهاتووی ئەو گفتوگۆیانە دەكەن لەگەڵ حكومەتی عێراق.