ڕێگای کەرکوک بەغدا داخرا لەلاین هاوڵاتیانەوە
بە وێنە.. بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگەى کەرکوک بۆ بەغداد داخرا
نیوەڕۆى ئەمڕۆ خۆپیشاندانى هاوڵاتیانى ناحییەیەکى سەر بە دیالە دژ بە گواستنەوەى بەڕێوەبەرى پۆلیسى پارێزگاکە ئەنجامدرا و ڕێگەى کەرکوک بەغدا داخرا.
نیوەڕۆى ئەمڕۆ هاووڵاتییانى ناحییەى جەدیدەى سەر بە پارێزگاى دیالە دژ بە گواستنەوەى بەڕێوەبەرى پۆلیسى دیالە بۆ بەسرە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
ڕاشیگەیاند، ڕێگەى کەرکوک بۆ بەغدا کە بەو ناحییەیەدا تێدەپەڕێت لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بە دروستکردنى ساترى خۆڵ داخراوە.
ئاشکراشیکرد، بەهۆى داخستنى ڕێگەکەوە گرفت بۆ هاتوچۆى هاووڵاتییان و ئۆتۆمبێلەکان دروستبووە.