• نوێ

    ئارام شەیدا: دەبێت سوپەر ساکۆ سوپاسم بکات

    ئارام شەیدا: دەبێت سوپەر ساکۆ سوپاسم بکات .
    .
    .
    .
    .

    گۆرانیبێژ "ئارام شەیدا" لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتیNRT2  باس لە گۆرانی وتن بۆ حزبەکان و ژیانی تایبەتی خۆیی و گۆرانییە تایبەتەکەی دەکات کە بۆ کەسێکی وتووە، جگە لەوەش دەڵێت دەبێت "سوپەر ساکۆ" سوپاسم بکات.

    لەبارەی گۆرانی وتن بۆ کەسایەتی و حزبەکان و خەڵک، ئاماژە بەوە دەکات کە گۆرانی بۆهەموو خەڵک دەڵێت و سیاسەت ناکات لە گۆرانی وتندا، بۆ NRT2 دەڵێت: لە کاتی هەڵبژاردنیش وەک هەموو تاکێکی تر هەرلایەنێک خۆی بییەوێت گۆرانی بۆ دەڵێت.

    ئارام شەیدا باس لە دانسی سوپەر ساکۆ دەکات لەگەڵ گۆرانییەکی خۆی، لەوبارەیەوە بۆ NRT2 دەڵێت: "گۆرانی ئەوم نەوتووەتەوە تەنها لە بەندەکاندا ناوم هێناوە، دەبێت ئەو سوپاسم بکات کە دڵخۆشم کردووە" لەم ڤیدیۆییەدا گۆرانییەکە دەڵێت.

    لەچاوپێکەوتنەکەی NRT2 ئارام شەیدا باس لەو گۆرانییە تایبەتە دەکات کە بۆ کەسێکی تایبەت وتویەتی و دەڵێت: "تەنیا ڕۆحیم خۆشویستووە" لەم ڤیدیۆیەدا گۆرانی بۆ ئەو کەسە دەڵێت.

    ئارام داوادەکات خەڵکی پشتگیری هونەرمەندانی کورد بکەن، هونەرمەندانیش دژایەتی یەکتر نەکەن، چونکە ئەو پێیوایە ئەگەر هونەرمەندی کورد و بەرهەمی کوردی نەبێت خەڵکی ناچارن گوێ لە ئیبراهیم تاتڵیساس و کازم ساهیر بگرن.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئارام شەیدا: دەبێت سوپەر ساکۆ سوپاسم بکات Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top