• نوێ

    ئەکتەری بەناوبانگ سەلمان خان سزادرا بەهۆی ڕاوکردنەوە

    سەلمان خان بەهۆی ڕاوکردنی نایاساییەوە سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا

    دادگای هیندستان ئەمڕۆ سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر سەلمان خان ئەستێرەی بۆڵیوود سەپاندوو و بە بڕی زیاتر لە ١٠ هەزار روپیەی هیندیش سزایدا.

    بەپێی هەواڵیکی سایتی بی بی سی بەریتانی، هۆکاری سزاکەی لەلایەن دادگای هیندستانەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٨ دا سەلمان خان لە فیلمێكدا بە ناوی "هۆم سات سات هێن" لە ولایەتی راجستاندی ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی نایاسایی دوو ئاسکی دەگمەنی ڕاو کردووە.

    داواکە لەلایەن خەڵکی ناوچەی بیشنوی بەرزکراوەتەوە، کە ئاسکی ڕەش دەپەرستن و بە پیرۆزی دادەنێن.

    هەر لە هەواڵەکەدا هاتووە، دادگای هیندستان چەند پەڕاوێکی تری لێکۆڵینەوەی بۆ سەلمان خان کردۆتەوە کە تۆمەتباری دەکەن بە ڕاوکردنی ئاژەڵان لە فیلمەکەیدا.

    ئەمە چوارەمین داوایە کە لە دژی سەلمان خان بەرزدەکرێتەوە بە تۆمەتی ڕاوکردنی ئاژەڵ لەکاتی وێنەگرتنی فیلمی " هۆم سات سات هێن " ساڵی ١٩٩٨دا، لە سێ سکاڵاکەی پێشووتردا سەلمان خان کەیسەکەی بردەوە و بێتاوانی سەلمێندرا، و ئەمە چوارەمین جارە هەمان سکاڵای یاسایی بەرزبکرێتەوە.

    هاوکات لە هەمان کەیسدا چوار ئەکتەرەکەی دیکە کە لە فیلمەکەدا لەگەڵ سەلمان خان بەشداربوون تۆمەتبار کران بەڵام لە دواتردا دادگا بێتاوانی کردن لە کەیسەکەدا.

    سەلمان خان ئەکتەرێکی هیندییە، لە ساڵی ١٩٦٥ لە شاری ئاندور لە ویلایەتی مادیا برادیش لەدایكبووە،بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٨٨ لە فیلمی " Biwi Ho To Aisi" دەرکەوت، یەکێکە لە ئەستێرەکانی بۆلیوود و ڕۆڵی لە زیاتر لە ١٠٠ فیلمی هیندیدا بینیوە، براوەی چەندین خەڵاتە و بە یەکێك لە سەرکەوتووترین ئەکتەرە هیندییەکان دادەندرێت.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئەکتەری بەناوبانگ سەلمان خان سزادرا بەهۆی ڕاوکردنەوە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top