سێ هاولاتی لەکەرکوک کوژران
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگاى كه‌ركووك ڕاگه‌یاندووه، كه چه‌كدارانى نه‌ناسراو، ته‌قه‌یان له هاووڵاتییان كردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه سێ كه‌س كوژران.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7/ 4/ 2018 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگاى كه‌ركووك، ڕای گه‌یاندووه، كه چه‌كدارانى نه‌ناسراو، نزیك گوندی (كیف) له‌سنوورى شارى دوبز، ته‌قه‌یان له هاووڵاتییان كردووە
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە له‌و هێرشه‌دا سێ هاووڵاتى كوژران و دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان ناوچه‌كه‌یان گەمارۆ داوه.
دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، تائێستا ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌بارێكى ئه‌منی ناسه‌قامگیردان و هەندێک جار چەکدارانی داعش و چەکداری نەناسراو تەقە لە هاوڵاتیان دەکەن