بەرەی تورکمانی کەرکوک ڕێگری لەگەرانەوەی پێشمەرگەکەن بۆکەرکوک
لەگەڵ گەرم بونی هەواڵی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک و ناوچە جێ ناکۆکەکان تورکمانەکان دژایەتی خۆیان بۆگەڕانەوەی پێشمەرگە دەربڕی.
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا جگە لە دەربڕینی نارەزایەتی سەبارەت بە پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچەجێ ناکۆکەکان ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ڕێکارە یاسایەکان دەگرنەبەر تاببنە ڕێگر لەگەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک و ناوچە جێ ناکۆکەکانی تر
دژایەتی کردنی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆکەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان لەکاتێکدایە کە ١٠ڕۆژ لەمەوبەر نوێنەرانی ئەمەریکا و بەریتانیا لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگەدا کۆبونەوە و ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەش ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەکەدا گقتوگۆ لەسەر پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێ ناکۆکەکان کراوە.
لەوباریەوە ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، وەفدی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بۆگەڕانەوەی پێشمەرگە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کۆبونەتەوە و هەردوولا ڕێککەوتون بەگەڕانەوەی پێشمەرگە بۆکەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی تر ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە چاوەڕوانی نوسراوی فەرمی حکومەتی عێراقە تاهێزەکانیان بجوڵێنن بۆ کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی تر
دوای روداوەکانی ١٦ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو هێزەکانی پێشمەرگە لەتەواوی ئەو ناوچانە پاشەکشەیان کرد کە لەکاتی شەری داعشدا کۆنتڕۆلیان کردبوو.لەگەڵ گەرم بونی هەواڵی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک و ناوچە جێ ناکۆکەکان تورکمانەکان دژایەتی خۆیان بۆگەڕانەوەی پێشمەرگە دەربڕی.
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا جگە لە دەربڕینی نارەزایەتی سەبارەت بە پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچەجێ ناکۆکەکان ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ڕێکارە یاسایەکان دەگرنەبەر تاببنە ڕێگر لەگەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک و ناوچە جێ ناکۆکەکانی تر
دژایەتی کردنی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆکەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان لەکاتێکدایە کە ١٠ڕۆژ لەمەوبەر نوێنەرانی ئەمەریکا و بەریتانیا لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگەدا کۆبونەوە و ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەش ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەکەدا گقتوگۆ لەسەر پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێ ناکۆکەکان کراوە.
لەوباریەوە ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، وەفدی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بۆگەڕانەوەی پێشمەرگە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کۆبونەتەوە و هەردوولا ڕێککەوتون بەگەڕانەوەی پێشمەرگە بۆکەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی تر ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە چاوەڕوانی نوسراوی فەرمی حکومەتی عێراقە تاهێزەکانیان بجوڵێنن بۆ کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی تر
دوای روداوەکانی ١٦ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو هێزەکانی پێشمەرگە لەتەواوی ئەو ناوچانە پاشەکشەیان کرد کە لەکاتی شەری داعشدا کۆنتڕۆلیان کردبوو.رر