پزیشکێک داوەکات خانمان خۆیان پشکنین بۆ مەمکیان بکەن
پزیشكێکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لە باشووری کوردستان رایدەگەیێنێت، بەپێی ئامارە جیهانییەکان شێرپەنجەی مەمک مەترسیدارترین جۆری شێرپەنجەیە لە جیهاندا و خانمانی باشووری کوردستانیش لەم مەترسییە بەدەر نیین.
د. هەرمان سابر نانەکەلی، پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لە هەولێر دەڵێت پێویستە خانمان لە کاتی هەریەکە لە نیشانەکانی وەک گرێ، چوونەنێوەوەی پێست، رژانی دەردراوێک و تێكچوونی شێوازی ئاسایی مەمک، سەردانی پزیشكی پسپۆر بکەن و پشکنین ئەنجامبدەن.
پزیشكە پسپۆڕەکەی نەشتەرگەری گشتی دەڵێت، یەکێك لە رێگەچارەکان بۆ کەمکردنەوەی مەترسی شێرپەنجە بە گشتی و شێرپەنجەی مەمکیش، زوو دەستنیشانکردنیەتی و داوادەکات خانمان زوو زوو پشکنینی دەستی خوودی خۆیان ئەنجامبدەن.
شێرپەنجەی مەمک جۆرێکی جیاوازی شێرپەنجەیە، 16%ی هەموو شێرپەنجەکان و 22.9%ی شێرپەنجە مەترسیدارەکانی ژنان پێکدەهێنێت.