ئەو ولاتانەی زورترین خیانەتی هاوسەری تیائەنجامەدرێ
كۆمپانیای ستاسیتای جیهانی کە تایبه‌ت به ئاماره جیهانییه‌كان، ئاماری 10 وڵاتی خسته به‌رده‌ست كه زۆرترین ئه‌گه‌ری ڕوودانی خیانه‌تی له نێوان هاوسه‌راندا تێدایه.
كۆمپانیای ستاسیتای تایبه‌ت به ئاماره جیهانییه‌كان، زانیارییه‌كانی له ڕێی هه‌ردوو ماڵپه‌ڕی ماتچ و ڕیچێست بڵاو كرده‌وه و ئاماری 10 وڵاتی خسته به‌رده‌ست كه زۆرترین ئه‌گه‌ری ڕوودانی خیانه‌تی له نێوان هاوسه‌راندا تێدایه. وڵاتی تایلەندیش بەو وڵاتە دادەنرێت کە زۆترین حاڵەتی خیانەتی لێ ئەنجامدەدرێت کە رێژەکەی ٥٥% دایە.
ئەو ماڵپەڕە ئاشکرای دەکات کە دانیمارك دووەمەو ڕێژه‌ی %46، وڵاتانی تریش : ئه‌ڵمانیا به ڕێژه‌ی %45، فڕه‌نسا به ڕێژه‌ی %43، به‌لجیكا و نه‌رویج به ڕێژه‌ی %40، ئیسپانیا به ڕێژه‌ی %39، فنله‌ندا به ڕێژه‌ی %36 و له كۆتاشدا ئه‌مه‌ریكا به گشتی كه به ڕێژه‌ی %36 ئه‌گه‌ری ڕوودانی خیانه‌ت له نێوان هاوسه‌راندا بوونی هه‌بوو.
خیانه‌تكردن له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانه‌وه له زۆربه‌ی وڵاتاندا ڕوو ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له باوترین و ناشیرین‌ترین كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه ڕه‌نگه تووشی هه‌ر ژن و مێردێك ببێت، به‌ڵام له هه‌ندێك وڵات‌دا ڕێژه‌ی ئه‌م ڕه‌فتاره زۆر بووه خه‌ریكه وه‌ك ڕۆتینی لێ دێت.