زيانەكانى جووت بوون لەكاتى سكپرى دا
زيانەكانى جووت بوون لەكاتى سكپرى دا
جووتبوونى مێرد له‌گه‌ڵ خێزانى سكپر ده‌گۆرێت له‌گه‌ڵ كاتى سكپرىدا، له 3 مانگى یه‌كه‌مى سكپرى دا خێزان تووشى هێڵنج و رشانه‌وه و هیلاكى و كه‌مى خواردن ده‌بێت كه حه‌زى له جووتبوون له‌گه‌ڵ مێردەکەی كه‌م ده‌كات و ده‌بێت مێرده‌كه‌ى ئه‌م شتانه بزانێت و رێز له خێزانه‌كه‌ى بگرێت و یارمه‌تی بدات نه‌ك هیلاكى بكات به قسه‌و كرده‌وه‌ى ناخۆش
له سه‌ره‌تاى مانگى چواره‌مى سكپرى دا ئه‌م نیشانانه نامێنن و زێی خێزان رژێنى زیاد ده‌كات و حه‌زى له جووتبوون باشتر و ئاسان ده‌بێت له‌گه‌ڵ مێرد وه‌كو به‌رله كاتى سكپڕیدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه مانگى چواره‌م تاوه‌كو مانگى شه‌شه‌مى سكپڕیدا باشترین كاته بۆیان بۆ جووتبوون
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه سكى خێزانى سك‌پڕ به‌رز ده‌بێته‌وه و ناتوانێت وه‌كو جاران جووت ببێت له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ى به شێوه‌ى ڕوو به ڕوو، له‌م حاڵه‌ته ده‌بێت شێوه‌ى جووتبوونه‌كه بگۆڕێت و مێرده‌كه‌ى نهرموونیانى زیاتر بێت له‌گه‌ڵیا تاوه‌كو عه‌زیه‌تى نه‌دات به‌تایبه‌تى له شوێنى سك
به‌ڵام له دوو مانگى كۆتایى سكپڕیدا (یعنى دوو مانگ به‌رله منداڵبوون) له هه‌ندێ حاڵه‌ت نابێت جووتبوون ئه‌نجام بدرێت له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه
ئه‌گه‌رى هه‌وكردنى میكرۆبى و نه‌خۆشیه‌كانى زێ
زوو له دایكبوونى منداڵ به‌ر له كاتى ئاسایی خۆیدا
گرژبوونى منداڵدان كه هۆكاره‌كه‌ى له‌سه‌ر كۆرپه‌له ده‌رده‌كه‌وێت
ئه‌گه‌رى دروستبوونى په‌ستانێك له له‌شى مێرده‌وه له‌سه‌ر سكى خێزانه‌كه‌ى له كاتى جووتبوون كه مه‌ترسی هه‌یه له‌سه‌رى له‌م كاته‌دا
ئه‌گه‌رى درِانى په‌رده‌ى ئهمینۆسى ئاوى سه‌رى كۆرپه‌له
ئه‌گه‌رى تووشبوون به خوێن و له‌بارچوون (نزیف)
وە بشترە کە ئەم کردارە ئەنجام نەدرێ