• نوێ

    کۆمسای: کوردستان بەهەشت نییە


    کۆمسای: کوردستان بەهەشت نییە و ئەگەر کورد بوونم بسڕمەوە دڵنیام لە کاری هونەریدا زۆر سەرکەوتووتر و پیشکەوتووتر لە ئێستەم دەبم
      خانمە گۆرانیبێژ »کۆمسای« لاپەڕەی خۆی لە ئینستاگرام نوسوویەتی:سەبارەت بە هەندێک لێدوان و بڕیارتان سەبارەت بەمن، ڕوونکردنەوەیەکی بچووک: لە تەمەنم نە لە هەرێمی کوردستان ژیاوم نە نێشتەجێ بووم ، نە لەوێشم نە لەوێش دەژیم. سەبارەت بە پارەی ئەوێش هێشتا پارەی دوو ئەلبوومەکەمم وەر نەگرتووە.
    زیاتریشی نوسیوە: هیچ کات سپۆنسەرم نەبووە چوون کوردستان نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی کە بیری بیزنێسی هونەری هەبێت و پرۆداکشێنی بەهێز و ڕاستەقینە کە هاندەری هوونەرمەندان بێت، هەر چەند من پێویستم بە هاوکاری نییە و بە پارەی خۆم دەژیم و لە کاری ھونەریم بەردەوامم...
    سەبارەت بە کوردبوونیش دەڵێ: باشووری کوردستانیش بەهەشت نییە بۆ هیچ کوردێک هەرچەن لام خۆشەویستە هەموومان چوون کوردین پەژارە و فرمێسک بەشمانە، ئەگەر کورد بوونم بسڕمەوە دڵنیام لە کاری هوونەریدا زۆر سەرکەوتووتر و پیشکەوتووتر لە ئێستام دەبم، بەڵام ناتوانم چوون خوێن و پێستم کوردە و ناگۆردرێم و شانازی دەکەم کە کوردم و بەردەوامیش دەبم.
    «کۆمسای« خانمە گۆرانیبێژێکی گەنجە و خاوەنی چەندین گۆرانییە.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: کۆمسای: کوردستان بەهەشت نییە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top