خانمان دوای منداڵ بوون چی گورانکاریە لەجەستەیان ڕوەدا
توێژەرەوەكان لە زانكۆی كۆلۆمبیای بەریتانی ئەوەیان سەلماندوە كە خانمانی دوای منداڵ بوون بەتەواوەتی گۆڕانكاری بەسەر مێشكیاندا دێت كە دواتر بەهیچ شێوەیەك مێشكیان ناچێتەوە دۆخی پێش گۆڕانكاریەكە.
خانمان دوای منداڵبوون مێشكیان هۆرمۆنی estradiol زۆر دەردەدات كە ئەمەش بەرپرسە لە جوانی خانمان و هاوشێوەی هۆرمۆنی ئیسترۆجینە و زۆر بونی ڕێژەی ئەم هۆرمۆنە لەناو جەستەی خانماندا كاریگەری دەبێت لەسەر مێشك و هۆكار دەبێت بۆئەوەی ئەگەری توشبوون بە زەهایمەر زۆر ببێت كە خانمان دەچنە تەمەنەوە و ئەم گۆڕانكاریانەش وا دەكات بیركردنەوەی خانمان دوای منداڵ بوون بگۆڕێت.
توێژەرەوەكان جەختیان لەسەر ئەوە كردۆتەوە سكپڕی و منداڵ بوون لەخانماندا كاریگەری دەبێت لەسەر زیاد دەردانی ڕێژەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لەجەستەیاندا و ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر مێشكیان و ئەگەری توشبونیان بە زەهایمەر زۆر دەكات .