• نوێ

    بزانە موبایڵ تووشی چی نەخۆشیەکت دەکات


    بزانە موبایڵ تووشی چی نەخۆشیەکت دەکات

    لێکۆڵینەوەکانی کۆمپانیای “سکيوریتی ئەنفۆی”، تایبەتمەند لە بواری خزمەتگوزارییە ئاسایشییەکان لە سەر مۆبایلەکان، ئاماژە بەوەدەکەن لە 66% لە بەکارهێنەرانی مۆبایل لە بەریتانیا تووشی نۆمۆفۆبیا بوون.

    زاراوەی نۆمۆفۆبیا (NomoFobia) واتا (no-mobile-phone phobia) کە لە ساڵی 2008 ئەم زاراوەیە داهێنراوە لە لایەن لێکۆڵەرە بەریتانیەکان، واتا (ترس لە وونکردنی مۆبایل)، ئەو جۆرە کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن هەست بە دڵەڕاوکێی گرفتی دەروونی دەکەن، ئەم زاراوە زانستییەش لەگەڵ هەموو کۆمەڵگایەك دەگونجێت.

    هاوکات بەپێی ئەم لێکۆڵینەوەیە کە لە رۆژنامەی “دەیلی مەیلی” بەریتانی بڵاوبووەتەوە، ڕێژەی تووشبووان بە نۆمۆفۆبیا لە بەرزبوونەوەدایە بە شێوەیەکی لە ڕادەبەدەر لای چینی گەنجانی تەمەن 18 بۆ 24 ساڵ، 77% لەم چینە ناتوانن بۆ چەند چرکەیەك لە مۆبایلەکانیان دووربکەونەوە، بەتایبەت لەناو خانماندا.

    ئەم توێژینەوەیە ئەوەی دەرخستووە کە خەڵک بە تێکڕای 34 جار لە ڕۆژێکدا تەماشای مۆبایل دەکەن، لە 75%ی بەکارهێنەران لە تەوالێتیش بەکاریدەهێنن، لەهەمانکاتدا تەنها ترس لە ونکردن و لە بیرکردنی ئامێرە مۆبایلەکان باس ناکات، بەڵکو ترسیشە لە نەمانی پەیوەندی یان بکەویتە دەرەوەی بازنەی پەیوەندیەکان

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بزانە موبایڵ تووشی چی نەخۆشیەکت دەکات Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top