• نوێ

    یەکێک لە پیسترین سیاسەتەکانی سیستمی سەرمایەداری

    یەکێک لە پیسترین سیاسەتەکانی سیستمی سەرمایەداری

    بۆ سەرقاڵ کردن و بە لاڕێدابردنی بیر و شعوری سیاسی و کۆمەڵایەتی و هەر وەها هەستە مرۆڤایەتیەکان، بە ئیندیڤیدیۆم(تایبەتی) کردنی گەندەڵی و دڕندایەتی و کێشەکانی سەرمایەداری گلۆبالە.واتە ئەم سیستمی ئابووری و کارە بە دڕندانەترین شێوە تا مرۆڤ وزە و توانای بیرکردنەوە ی فکری و جەستەیی تیابێت کاری لێئەکێشێت و ئەیخاتە نێو بازنەی ژیانێکی ڕۆتین کە هیچ دەرفەتێکی بۆ ئافراندن و ژیانی خۆی و چێژ بردن لە ئازادیەکانی ناهێڵێت.مرۆڤایەتی کردۆتە دوو بەشەوە، بەشێکی لە نێو ئەم بازنە ئەخولێنەوە بۆ نان و سەرپەنا و بەشێکی بۆ دزینی نیوەی نان و سەرپەنای ئەو بەشەکەیتر.
    بەڵام هەر کە ئەم هامستەره دوو پێیانە لە نێو بازنەکەیانا هەستیان بە ماندوویەتی کرد، هەستیان بە پچڕان کرد و هەستیان بە کۆیلایەتی و بێتامی ژیانیان کرد، خاوەن بازنەکە پێیان ئەڵێ بڕۆ بۆ لای دەروونناس و دەروونناس دەڵێت:تۆ تووشی دیپرێشێن واتە خەمۆکی بووی و ئە بێت دەرمان بخۆی و وەرزش بکەی و یۆگا بچی و مێدیتاسیۆن بکەی و لەم قسە پوچانە. لەم ڕێگەوە سیستمی سەرمایەداری بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە هەر کات مرۆڤ له شێواز و مۆدێلی ژیانی بێزار بوو، بە ڕێگەهای جۆراو جۆر کێشەکان تایبەتی بکاتەوە بە تاکی مرۆڤەکانەوە، یانی بە مرۆڤە ماندووکان بڵێ ئەوەی کە تۆ بێزا و ماندووی و دۆڕاوی خۆت بەرپرسیاری کێشەکە لە خۆتایە.
    بۆیە ئەرکی مرڤی هۆشیار شەڕکردنە لە گەڵ خودی ئەم  سیستەمە داڕزاوی دژە ئینسانە نەک پەنا بردن بۆ بودا و ئۆشۆ و مێدیتەیشێن و یۆگا و مۆم داگیرسان.

    نووسینی :ماریا کارگەر

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: یەکێک لە پیسترین سیاسەتەکانی سیستمی سەرمایەداری Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top