بەکارھێنانی قاوە بۆ پێست سودی سەرسورھێنەری ھەیە :
بەهۆی بوونی ماددەی دژە ئۆکسید
دەکرێت سوود لە قاوە وەربگیرێت بۆ لابردنی خاڵە ڕەشەکانی سەر پێست و
درەوشانەوەی.
قاوە یەکێکە لەو ماددانەی کە دژە ئۆکسیدی تێدایە و پارێزگاری لە پێست دەکات و لە چرچبوون دەیپارێزت
�ماڵپەری "bestherbalhealth"
ئاماژەی بە چەند ماسکێکی قاوە کردووە بۆ پێستێکی تەندروست ئەوانیش بریتین لە:�١.قاوە لەگەڵ شیر : دەبێتە هۆی پاککردنەوە و لابردنی پێستە مردووەکان کە دەکرێت هەفتەی دوو بۆ سێجار بکرێت.�٢. قاوە، ماست، زەردەچەوە: بەھەمان شێوە سودێکی باشی ھەیە بۆ درەوشانەوەیپێست دەتوانن ھەفتەی دوو جار بەکار بێت��٣.قاوە، هەنگوین، ماست: ماست دژە ئۆکسیدە و پێست لە چرچبوون دەپارێزێت، هەروەها بەهۆی بوونی هەنگوینەوە پێست شێداردەکات و دەکرێت لە هەفتەیەکدا سێجار بکرێت,
�٤.قاوە، شەکر، هەنگوین، زەیت: یارمەتی لابردنی پێستە مردووەکان دەدات و وادەکات پێست گەنجتر دەربکەوێت و شێداربێتوە دراوشاوە بێت، ئەم ماسکە دەکرێت تەنھا هەفتەی یەکجار بکرێت.��٥.قاوە هەنگوین، سۆدە: چەوری پێست و خاڵە ڕەشەکان لادەبات.
ئامادەکردنی :بەرزی محمود