• نوێ

    تابلۆی( سوێندخواردن )

    تابلۆی( سوێندخواردن )
    تابلۆی( سوێندخواردن ) بە پێوانەی ٣٣٠ بە ٤٢٥ سانتیمەتر ( داڤید ) هونەرمەندی فەرەنسی بە رەنگی ڕۆنی لەسەر قوماش نەخشاندویەتی و ئێستا تابلۆکە لە موزەخانەی لۆڤەرە لە پاریس. تا چاو و دڵ پێێخۆشبێت بێ ئەندازە جوان نەخشێنراوە لە ڕوی داڕشتن و ڕەنگ و توێکاری و دەستڕەنگینی و هێزی دەربڕینەوە ، هەر بۆ نمونە ئەوهونەرمەندانەی لە شانۆدا کار ئەکەن باشتر ئەزانن چ هێزێک و جوانیەک لە وەستان و دەست ڕاکێشانی سێ براکەدا هەیە بۆ شمشیرەکانی دەستی باوکیان.
    چیرۆکی تابلۆکە بە کورتی شەڕ لە نێوان دوو شاردا هەیە ، ئەم سێ برایە کاتی سوێند خواردنیانە بۆ جەنگ دژی شارەکەی تر و بەرگری لە شارەکەی خۆیان ، باوکیان بە باڵاپۆشە سورەکەوە شمشیرەکانیان ڕادەست ئەکات دوای سوێندخواردنیان بە جەنگ تا مردن، سێ ئافرەت و منداڵێک لە لای ڕاستی تابلۆکەوە خوشک و هاوسەری براکانن ، جەستەیان پێچەوانەی جەستەی پیاوەکان کە ماسولکەدارو توندن ئەمان ناسک و نەرم یەکێک لە ئافرەتەکان خوشکیانەو هاوسەری پیاوێکە لە شارەکەی تر ئەوی تریان هاوسەری یەکێک لەم برا سوێندخۆرانەیە و براکەی لە شارەکەی ترە، بۆیە خەمگینن ئەزانن کە شەڕبوو یا مێرد یا برایەکیان ئەکوژرێت. داڤیدی هونەرمەند لەم تابلۆیەدا هێندە واقعیانە کاری کردوە نە شوێن فڵچە ، نە دورکەوتنەوە لە وردەکاری توێکاری و جلو بەرگ لە تابلۆکەدا نادۆزینەوە ، سوێندخواردنەکە لە ڕوناکیدا ڕوو ئەدات و بەشی دواوەی تابلۆکە کە چەند تاقێکە لە تاریکیدا ، دەستەکان وشمشیرەکانیش چەقی بینینە ولەوێوە نیگامان بەناو ئەم شاکارە مەزنەدا بڵاو ئەبێتەوە
    ئا: سالار مجید

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: تابلۆی( سوێندخواردن ) Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top