• نوێ

    دەسپەڕ لێدانی یەکی مای

    دەسپەڕ لێدانی یەکی مای
    بژی وبمرەکانی یەکی مای وەک هەشتی مارس کە لە بەیانیەکەیا  و هەندێک ئاڵا ڕاوەشاندن و هەندێک قیڕاندن و دوای نیوەرۆ رۆشتن بۆ مەکدۆنێلدز و هەمبەرگر کوفت کردن و دواتر چند بیرە خواردنەوە، دەسپەرێکی سایکۆلۆژین بۆ ئەو کرێکارانەی کە کە تۆزێک شعوری چینایەتیان نیە و شانازی بە مۆدێڕن بوونی زنجیرەکانیان ئەکەن.
    ئەم رێورەسمانە نە تەنیا هیچ یارمەتیەکی خەبات و شۆڕشی کرێکاری و چین و توێژە بندەستەکان نادات بۆ گەشتن بە مافە خوراوەکانیان، بەڵکو ئۆبژەکتیڤ بۆنەتە ـرۆژانێکی خۆشی بازاڕگەرمی بۆ مارکێتەکان و رێسەورانتەکان کە بە‌هەزاران کرێکار کاریان تیا ئەکەن بە سەعاتی کاری زۆر و موچەی بژی و نەمر.
    هەر کرێکارێک یان خەباتکارێکی چەپ و کۆمۆنیست کە پێی وایە ئەم سەڕەسەڕەی ساڵێک جارێک توکێک لەم هورچە ئەوەرێنێ سەخت لە خەیاڵ پڵاودایە، ئەم شێوازە نە تەنیا کوڵکێک لە هورچەکە ناوەرێنێ بەڵکو هەنگوین ئەکاتە دەم هورچە کەو دوایش جرتێک بۆ مێش هەنگەکان لێئەدات.
    بزوتنەوەی کرێکاری پێویستی بە پەروەردە و رێکخستنە. لایەنە چەپ و کۆمۆنیستەکان کە هێستا لە لایەن سەرمایەداری و سۆسیالدێمۆکراتەکانەوە نەکڕدراون بەرپرسیارەتی ئەم شۆڕشەیان ئەکەوێتە شان.
    بزوتنەوە کۆمۆنیستەکان ئیدی ئەبێت لە کتێب خوێندن و ئەنالیز کردن و قسە کردن بێنە قۆناخی یەکرتنەوە و رێکخستنی سیاسی و کۆمەڵایەتی کرێکاران و ژنان چین و توێژە بندەستەکان.
    تانیا بە یەکگرتن و پەروەردە و ڕێکخستن خەباتی چینایەتی سەرئەێت.ئەمە تەنیا چارەی بەدیهێنانی کۆمەڵگەی  کۆمۆنیستیە.
    "ماریا کارگەر"

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: دەسپەڕ لێدانی یەکی مای Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top