• نوێ

    فەرهاد لە نامە دەستنوسەکەیدا لە زیندانەوە باسی حاڵی خۆی دەکات و بزانن داواکاری چیە

    فەرهاد لە نامە دەستنوسەکەیدا لە زیندانەوە باسی حاڵی خۆی دەکات و بزانن داواکاری چیە

    دوای زیاتر لە مانگێک لە دەستبەسەرکردنی فەرهاد پیرباڵ لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە، لە ئێستادا هیچ شتێکی ڕوونی لە بارەوە نازانرێت و ئەو دەرنەکەوتنەشی بووتە جێی نیگەرانی نووسەران و ڕۆشنبیران.

    دوای بڵاوبوونەوەی نامەیەکی دەستنووس، لە ئێستادا زۆرێک لە نوسەران و ڕۆشنبیران لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ئاماژە بە مەترسی لەسەر ژیانی فەرهاد پیرباڵ دەکەن و داوا دەکەن بەزووترین کات چارەنووسی یەکلایی بکرێتەوە.

    لە نامەکەدا داوا لە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دەکات، ڕێگەی بدەن بۆ ماوەی ١٥ خولەک لەگەڵ بنەماڵەکەی کۆببێتەوە، دەڵێت " بۆیەکەمینجار لە ژیانمدا تەنیا ١٥ خولەک پێکەوە گوێم لێ بگرن."

    لەنامەکەدا ئەوەشی نوسیووە  "ئەوان هەر بڕیارێکیان لەسەر من دەرکرد، بەڵێن بێت بەقسەیان دەکەم، ئەگەر من شێتبم یان مودمین، یان نەخۆشیی دەروونیی، سزاکەم هەرچی بێت من قبوڵمە"

    لە بارەی ڕەوشی ئێستای فەرهاد پیرباڵ لە زیندان، لە بەدواداچونێکیNRT   بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لەو بارەیەوە دەڵێت: "فەرهاد پیرباڵ لە ژوورێکی تایبەتیدا چاودێری دەکرێت و بە مەبەستی چارەسەرکردنی باری دەروونی و جەستەیی لەناو زینداندا ماوەتەوە و بنەماڵەکەشی لەو بابەتە ئاگادارن."

    بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر وتی: لەسەر داوای بنەماڵەی ناوبراو ئێستا لە ژوورێکدا دانراوە، پزیشکی دەروونی بۆ دابینکراوە بە مەبەستی ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی فەرهاد پیرباڵ بکات، بۆئەوەی جارێکیتر بێتەوە ناو کۆمەڵگا و بگەڕێتەوە سەرکارەکەی."

    فەرھاد پیرباڵ، نووسەر، لێکۆڵەر و هونەرمەند و مامۆستای زانکۆیە، لە ساڵی ١٩٦١ لە ھەولێر لە دایکبووە و لە ١٩٨٤ لە زانکۆی سلێمانی خوێندنی تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٨٤ چووەتە ڕیزی یەکێتی نوسەرانی شاخەوە، ھەر لە ناو یەکێتی نووسەرانی شاخیش یەکەمین کتێبی چاپ کردووە کە شانۆنامەیەکە بە ناونیشانی "ماڵئاوایی وڵاتەکەم"

    فەرهاد پیرباڵ چووەتە چەند وڵاتێکی ئەوروپا و لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٩٤ گەڕاوەتەوە کوردستان.

    هەفتەیەک دوای تەواوکردنی دوکتۆراکەی لە زانکۆی سۆربۆن، لە بواری "مێژووی ئەدەبی نوێی کوردی"دا لە ساڵی ١٩٩٤ لە زانکۆی سەلاحەدین دامەزراوە.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: فەرهاد لە نامە دەستنوسەکەیدا لە زیندانەوە باسی حاڵی خۆی دەکات و بزانن داواکاری چیە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top