شەپۆلێکی باران بارین ڕولەهەرێمی کوردستانەکات
لێپرسراوی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت: بەهۆی كاریگەری دوو نزمە پاڵەپەستۆوە، شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و تارۆژی هەینی 13ى نیسان بەردەوامی دەبێت.
بژار ئەكرەم لێپرسراوی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بە رادیۆ نەوای راگەیاند: كاریگەری ئەو شەپۆلە لە رۆژی سێشەممە 10ی نیسان دەردەكەوێت و دەبێتەهۆی بارانبارین بە رێژەیەكی باش لە هەرێم و بەوهۆیەوە پلەكانی گەرماش روو لە نزمبونەوە دەكەن".
راشیگەیاند: ئەو شەپۆلی بارانبارینە 3-4 رۆژ دەخایەنێت و تا رۆژی هەینی كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستان دەمێنێت.