• نوێ

    ئەمەریکا.. هەفتەی داهاتوو لێپرسینەوە مارک زوکەربێرگ دەکات

    ئەمەریکا.. هەفتەی داهاتوو لێپرسینەوە لە خاوەنی کۆمپانیای فەیسبوک دەکرێت

    هەفتەی داهاتوو مارک زوکەربێرگ سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای فەیسبوک دەچێتە کۆنگرێس و لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت بۆ وڵامدانەوەی پرسیارەکانی نوێنەرانی کۆنگرەکە سەبارەت بە دزەپێکردنی داتا و زانیاری ملیۆنان کەس لە بەکارهێنەرانى لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا.

    بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری بی بی سی بەریتانی، وابڕیارە ١١ی نیسان سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکە کە ناوی لە ١٠ دەوڵەمەندترین کەسانی جیهانیشدا هەیە لەبەرامبەر نوێنەرانی لیژنەی بازرگانی کۆنگرێسی ئەمریکا ئامادە بێت و وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە.

    لەو بارەیەوە، فرانک پالۆن نوێنەری لیژنەی بازرگانی کۆنگرێس دووپاتیکردەوە، کە سەرۆکی کۆمپانیاکە ئامادە دەبێت و ئەوەشی بە گرنگ ناوبرد بۆ تەواوی ئەو کەسانەی دەیانەوێت نیازی پاکی فەیسبوک بزانن هەروەها چۆن سود لە هەڵگرتنی زانیاریە کەسەیەکانیان وەربگرن لە دونیای ئەمڕۆی تەکنەلۆژیادا.

    هاوکات لە چەند رۆژی ڕابردووشدا پەرلەمانی بەریتانیا داوای لە مارک زوکەربێرگ کرد کە ئامادەبێت لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، بەڵام بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ڕەتیکردەوە لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا ئامادەی لێپرسینەوە بێت و ڕایگەیاند لەبەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا ئامادە دەبێت.

    ئەمەش لە کاتێکدایە لە ٢٠ی ئازاری مانگی ڕابردوو، کۆمپانیای (کەمبریدج ئەنالیتیکا) ڕایگەیاند، داتا و زانیاری ٥٠ ملیۆن بەکاربەری تۆڕی فەیسبوکی دزەپێکردووە تا لە هەڵمەتەکانی پێشووی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ساڵی ٢٠١٦ی ئەمریکا لە بەرژەوەندی دۆناڵد ترەمپ بەکاریان بهێنێت.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئەمەریکا.. هەفتەی داهاتوو لێپرسینەوە مارک زوکەربێرگ دەکات Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top