• نوێ

    گەر ئەتەوێ تاجی سەری بی بەهەوا گێژی نەكەی

    گەر ئەتەوێ تاجی سەری بی بەهەوا گێژی نەكەی

    دەی ئیمە كە بەردەوام لۆمەی خەڵكێك ئەكەین گوایە كوردبونیان پشتگوێ خستووە ئەبێت جارێكیش دان بەوەدا بنێین ئێمەش تا ئێستا جگە لەبار بەسەر ئەو خەڵكەوە هیچیتر نەبوین , دەیخۆ منیش چوارجار بەناوی كوردایەتی و شۆڕشەوە ڕەزیلم بكە , بەناوی بەرپرسیاریەتی و تیجارەتەوە بە لەكسیز و مەعاشی زەبەلاح بمبوغزێنە لەداخت نەك پێشوازی لە عەبادی پێشوازی لە عیزەت دوریش ئەكەم و زێڕەزێڕەشی بۆ ئەڵێم , ئاخر گەر بیر لەو ناعەدالەتیە بكەینەوە , بیر لە گیرفانی پڕی خۆمان و گیرفانی خاڵی گەنجێكی داماو بكەینەوە ئەو كات تێئەگەین چ پاساو و چ كەرەستەیەكمان داوەتە دەست دوژمن تا گەنج و خەڵكەكەی خۆمانمان لێ هەڵگێڕێتەوە , ئێمە چیمان لە گەنجی داماو ئەوێ ئامادەیە بە گیرفانی خاڵی بسوڕێتەوە لە پێناو ئەوەی بە یەكێك لە وەسیلەكان نەبێتە كاسەلێسی دوژمن بەڵام ئێمە ئامادە نین نەك باخەڵی خۆمان تەنانەت ئامادەنین موچەی بندیوار و حیمایە نایاساییەكانیشمان لەگەڵ ئەوان بەشبكەین .
    كێشەی كورد وەك ئینسانێكی ڕۆژهەڵاتی ئەوەیە هەڵەكانی خۆی ئەخاتە ئەستۆی خەڵكیتر , ناچێتە ژێرباری خراپەكانی خۆی , كە ئەم ڕۆحیەتەشی نەبوو ئیتر هەمیشە هەڵە بە هەڵە چارەسەر ئەكات , لەدەرەوەی خۆی بۆ چارەسەر ئەگەڕێ لە كاتێكدا چارەسەری بنەڕەتی لای خودی خۆیەتی مەسەلەن ئاخر ئەگەر پارتی و یەكێتی خۆیان گەندەڵ نەبان , كردەگەن نەبان و خزمەتی خەڵكیان كردبایە و شۆڕشیان بە میللەت نەفرۆشتایەتەوە پێم ناڵێن ئێستا شاسوار خەڵكی كۆبكردایەتەوە باسی چی بۆ كردبان ?!
    عەلی باپیر باسی چی بۆ كردبان ?!
    توخوا كوفری ئەعلا نیە والەخۆت بكەی خەڵك پەنا بەرێتە لای عەلی باپیر و شاسوار تا ببنە فریاد ڕەسیان ?!
    مەگەر ئێستا بە فیكە ڕاویان نەئەنان ?!
    مەگەر كەسیان لە پارتی و یەكێتی پێ باشتربوو ?!
    شوكری فەزلی زۆر جوانی وتووە ......
    ئیش كە ئێستە ڕوی لەهەورازە سەرەولێژی نەكەی
    فیكری وردیشی ئەوێ , هەر بەدوعاو نویژی نەكەی
    گێرەشێوێنێ كەكای كۆنی بەبادا لە كنت
    چاكە هەر لێخوڕی سەیری دەم و كاوێژی نەكەی
    قەومی بێسەر نیە لەعالەمدا ئەمڕۆ هەموو
    گەر ئەتەوێ تاجی سەری بی بەهەوا گێژی نەكەی

    نووسینی لقمان بیارەیی

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: گەر ئەتەوێ تاجی سەری بی بەهەوا گێژی نەكەی Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top