• نوێ

    ئەوانەی چارەسەری نەزۆکی دەکەن نابێ ئەم کارانەبکەن


    ئەوانەی چارەسەری نەزۆکی دەکەن  نابێ  ئەم کارانەبکەن

    ئەو خانمانەی لەگەڵ هەوای پیس رووبەڕوون، ئەگەری کەمترە چارەسەری نەزۆکییەکەیان سەرکەوتووبێ، بەراورد بەوانەی هەوای خاوێن هەڵدەمژن، توێژینەوەیەکی نوێ لە کۆریای باشوور دەریخستووە.

    توێژەرەکان شیکارییان بۆ رێژەی دووگیانبوون کردووە لە نێوەندێکی چارەسەری نەزۆکیی لە سیئۆل لە ماوەی نۆ ساڵدا، کە بەشێوەی جیاواز چارەسەری نەزۆکیی کردووە، لەوانە ئەنجامدانی 6600 پرۆسەی منداڵی بلوری.

    لە ئەنجامدا دەرکەوتووە ئەو خانمانەی لەگەڵ پیسترین هەوا رووبەڕوو بوون، کەمترین ئەگەری دووگیانبوون یان سەرکەوتنی پرۆسەی دووگیانییان هەبووە.

    د.ماتیۆ پیتەرسن، لە زانکۆی یوتا کە بەشداری توێژینەوەکە نەبووە، دەڵێ ئەو خانمانەی لەژێر چارەسەری نەزۆکیدان بە تایبەت ئەوانەی منداڵی بلووری ئەنجامدەدەن، وا باشە لەبارەی ئەم ئەنجامە نوێیە هۆشیار بن، بۆ نموونە ئاگایان لە کواڵیتی هەوای دەوروبەربێ و کاتێک هەوای دەرەوە خاوێن نییە، خۆبەدووربگرن لە چوونەدەر لە ماڵ.

    ئەنجامی توێژینەوە نوێیەکە لە جۆرناڵی زانستی (هیومان ریپرۆدەکشن) بڵاوبووەتەوە و ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەیپێکردووە.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئەوانەی چارەسەری نەزۆکی دەکەن نابێ ئەم کارانەبکەن Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top