• نوێ

    چارەسەری سروشتی بۆسوری مانگانەی خانمان

    چارەسەری سروشتی بۆسوری مانگانەی خانمان

    سوری مانگانە یەکێکە لە تایبەتمەندیەکانی خانمان بەڵام بۆ زۆرێک لە خانمان دەبێتە هۆی نارەحەتی و بێزار و تیکچونی باری دەرونی خانمەکە ، ئازار و بێزاری دو کێشەی دیارن کە لە کاتی سوری مانگانەدا توشی خانمان دەبێت

    ئازاری پشت و ران و سنگ و  خواروی سک و هەروەها گێژ بون و رشانەوە و چەندین کیشەی تر ، بەڵام بۆ چارەسەری ئەم بارودۆخانە پێویستە لە بە کارهێنانی دەرمان دور بکەویتەوە چونکە زیانی تر بە جەستە بۆیە پشت بەستن بە وەرزش و دەرمانی سروشتی وا دەکات یازارەکە هێواشتر بکاتەوە  . دەتوانئ پشت بەم جۆرە دەرمانە سروشتیانە ببەستی :

     یەکەم : چای دارچین ، دەتوانی بۆ ماوەی 10 خولەک گەرمی بکەیت و پاشان یەک کەوچک هەنگوینی تێکەل بکە خواردنەوەی ئەم جۆرە چایە دەبێتە کەم کردنەوەی ئازارەکەت زیاد بونی رێژەی کالسێۆم و ئاسن

    دووەم : سرکەی سێو ، لە کاتی سوری مانگانەدا دەتوانی رۆژانە دوو کەوچک بکەیتە ناو کوپیک ئاوەوە بیخۆیتەوە ئەمە وادەکات رێژەی فایبەر و ڤیتامینی لەش زیاد بکات و یارمەتی ریکخستنەوەی لەشی خانمەکە دەدات

    سێیەم : دۆشاوی ترێ ، یەکێکە لە و خۆراکە گرنگانەی کە پێویستە خانمان لەکاتی سوڕی مانگانەدا بیخۆن ، دەتوانی رۆژانە دوو کەوچک بخورێت چونکە برێکی زۆر کانزا و مەگنسیۆم و ئەو پێکهاتەی تێدایە کە خوێن بەرهەمی دەهێنێت کە لە کاتی سوری مانگانەدا دەروات پاریزگاری هۆرمۆنی لەش دەکات

    چوارەم : سپێناخ برێکی زۆر ڤیتامینی تێدایە کە دەتوانین بڵین جێگرەوەی خوێنە ، ئەگەر بخورێت  لەکاتی سوری مانگانادا سودێکی زۆری هەیە

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: چارەسەری سروشتی بۆسوری مانگانەی خانمان Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top