زەنگی ساختەکاری دەنگدان لەناوچە جیناکۆکەکان لێدرا
ماجد شنگالی ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوا له هێزه كوردستانییه‌كان ده‌كات له هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی عیراق بكشێنه‌وه ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه له دۆسێی ئه‌منی ناوچه جێناكۆكه‌كاندا به‌شداری پێنه‌كرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره به ماڵپه‌ڕی "سۆمه‌ریه نیوز"ی راگه‌یاندوه، به‌هۆی روداوه‌كانی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر، راستییه‌كی ئاشكرا هه‌یه، ئه‌ویش گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه جێناكۆكه‌كان و ئه‌وه‌ش هۆكار ده‌بێت بۆ ساخته‌كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و بردنی ده‌نگی پێكهاته‌ی كورد.
ده‌شڵێت "بونی باڵی سه‌ربازیی پێكهاته‌كانی جگه له كورد و هێزه ئه‌منییه‌كانی حزبه‌كان، ئه‌وا بێگومان هه‌ڵبژاردنه‌كان له ناوچه جێناكۆكه‌كاندا ساخته ده‌كرێت".
له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه داوا ده‌كات، ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌دا به‌شداری له دۆسێی ئه‌منیدا نه‌كات، ئه‌وا ده‌نگی پێكهاته‌ی كورد له‌ده‌ست ده‌چێت و نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌یان نابێت، بۆیه پێویسته هێزه كوردستانییه‌كان بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی عیراق بكه‌ن و تانه له ئه‌نجامه‌كانی بده‌ن له پارێزگاكانی دیاله، نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك.