• نوێ

    سەرکردەیەکی دیاری داعش لەکەرکوک کوژرا

    هەواڵگرى عێراق: سەرکردەیەکى دیارى داعش لەکەرکوک کوژرا

    سەرچاوەیەکی هەواڵگری عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، هیزە ئەمنییەکان "کەسی دەستەڕاستی" ئەبو بەکر بەغدادی سەرکردەی ڕێکخراوی داعشیان لە نزیک پارێزگای کەرکوک کوشتووە.

    پەیامنێری ئێن ئاڕ تی عەرەبی لە زاری سەرچاوەکەوە بڵاویکردووەتەوە، "هێزە ئەمنییەکانی عێراق کەسێکیان بەناوی ئەبو وەلید شیشانی لە نزیک پارێزگای کەرکوک کوشتووە".

    ئاماژەی بەوەشکرد "شیشانی بۆ داڕشتنی پیلانی هێرشێکی دژ بە هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک لە ناوچەیەکی بیابانی نزیک لە کەرکوک بووە".

    بە گوێرەی سەرچاوەکە، شیشانی بە "کەسی دەستەڕاستی" بەغدادی دانراوە و بەرپرسی داڕشتن و ئەنجامدانی هێرشی "تیرۆرستی" دژ بە کەرکوک بووە.

    ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوى ڕابردوو لە قەزاى حەویجەى سەر بە کەرکوک داعش هێرشیکردە سەر حەشدى شەعبى و سەرچاوەکانى حەشدى شەعبى ئاماژە بە تێکشکاندنی هێرشەکە و کوژرانى پێنج چەکدارى داعش دەکەن.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: سەرکردەیەکی دیاری داعش لەکەرکوک کوژرا Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top