هەیفا وەهبی بۆ ڕەمەزان بزانە بەنیازی چی کارێکە
ئەستێرەی گورانی و نواندنی عەرەب هەیفا وەهبی سەرقاڵی زنجیرە درامای " لعنە الکارما "، کە لە بەرهەمەکانی رۆتانایەو رەمەزان پێشاندەدرێت.
ئەو درامایە کە هەیفا رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت، سەرەتا دەرهێنەرەکەی " ئیسماعیل فاروق " بوو، بەلآم بەهۆی نەخۆشیەوە نەیتوانی تەواوی بکات و دراوە بە دەرهێنەری گەورە، " خەیری بشارە ".
نوسینی ئەو درامایە لەلایەن نوسەری ناودار " عبیر سلیمان ".
هەفیا هەمیشە لەو دارامایانەدا رۆڵی رێچکە شکێن و نا باوەکان دەبینێت.
هەفیا 42 ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو 100 ئافرەتە شۆخەی دنیا لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی، ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی 2009 دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا 4 ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننهوه و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.