ئەمەریکا و ئەوروبا ڕێگری لەتورکیاکەن لەسەر هەرێمی کوردستان
شارەزایەكی سیاسەتی نێودەوڵەتی دڵنیایی دەدات لەوەی توركیا ناتوانێت سیناریۆكانی كانتۆنی عفرین لە باشوری كوردستان دوبارەبكاتەوە و دەڵێت "ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا، پارێزگاری لە قەوارەی هەرێم دەكەن".
د.شەماڵ حسێن مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین و شارەزای سیاسەتی نێودەوڵەتی بە رادیۆی نەوای وتی "ئەمریكا و هێزە رۆژئاواییەكان، بڕیارێكی ستراتیژیان بەرانبەر بە هەرێمی كوردستان داوە و وەكو قەوارەیەكی سیاسی جێگیر دەیبینن و لە جیاتی كورد هەموو كارێك دەكەن بۆ پاراستی ئەو قەوارەیە، هەرێمی كوردستانیش بە ناوچەیەكی ستراتیژی قوڵی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە قەڵەم دەدرێت".
وتیشی "باشترین بەڵگە بۆ پرسە، لە كاتی گەشەكردن و بەهێزبونی چەكدارانی داعش و زیادبوونی مەترسی لەسەر باشوری كوردستان، هێزی سەربازیی گەورەیان لە ناوچەكەدا بڵاوەپێكرد بۆ پارێزگاریكردن لە هەرێمی كوردستان".
د. شەماڵ حسێن لەشكركێشی سوپای توركیای بۆسەر باشوری كوردستانیش بەدورزانی و رایگەیاند، ئەو سیناریۆیەی توركیا لە كانتۆنی عفرین ئەنجامیدا، رێگەنادرێت لە باشوری كوردستان دوبارەی بكاتەوە