دوێنی شەو لەشاری کەرکوک شۆفێرێک بەئۆتۆمبیلەکەیەوە ڕفێنراوە تەرمی کرێکارێکیش دۆزرایەوە
پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند دوێنێ شەو لەشاری کەرکوک شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە ڕفێنراوە و تەرمی کرێکارێکیش دۆزرایەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە شاری کەرکوک ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەلایەن چەند چەکدارێکەوە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پڕادۆیان بە شۆفێرەکەیەوە لە شاری کەرکوک ڕفاند و بۆ شوێنێکی نادیاریان برد.
وتیشی، دواتر پۆلیسی کەرکوک لەلای گوندی چیمەنەوە شۆفێرەکەیان ڕزگار کرد و بەڵام چەکدارەکان ئۆتۆمبێلەکانیان برد و هەڵهاتن.
ئاماژەی بە ئەوەش کرد، هەر دوێنێ شەو پۆلیسی کەرکوک تەرمی هاوڵاتیەکی دۆزیەوە کە پیشەی کرێکاربوو و لەشارەکە کاری دەکرد.
ئەوەشی ڕاگەیاند، پۆلیس هیچ زانیاریەکی ئاشکرا نەکرد لەسەر چۆنێتی کوشتنی کرێکارەکە تەنها ئاماژەی بە دۆزینەوەی تەرمەکەی کردووە.