چۆن جوانی سینگت دەپارێزی ؟؟
ئەو خانمانەی حەز بە مانەوەی سینگیان دەکەن بە جوانی و رێکی، پەیرەوی ئەو چەند خالانەی خوارەوە بکە.
١– ئاوی گه‌رم: خۆت بپارێزه له به‌كارهێنانی ئاوی گه‌رم له كاتی شۆردنی سنگت، چونكه به‌كارهێنانی ئاوی گه‌رم ده‌بێته هۆی تۆپه‌ڵ بوونی چه‌وری ناو مه‌مكه‌كان و دروستبوونی گرێ، بۆیه باشتر وایه ئاوه‌كه‌ی خۆتی پێ ده‌شۆی شله‌تێن بێت و له كۆتایی خۆشۆردنه‌كه‌تدا ئاوی سارد بكه به سنگتدا، ئه‌گه‌ر پێشت بكرێت پارچه سه‌هۆڵ به‌سه‌ر مه‌مكه‌كانتدا بخشێنه بۆ ماوه‌یه‌ك، ئه‌مه بۆ پێسته‌كه‌ی باشه و له زیانی تۆپه‌ڵ بوونی چه‌وریش ده‌یانپارێزێت.
٢– په‌ستان له ڕێگه‌ی ده‌سته‌وه: هه‌رگیز په‌ستان له مه‌مكه‌كانت مه‌كه، له‌كاتی له‌به‌ركردنی مه‌مكبه‌ندیش با قه‌باره‌كه‌ی گونجاو بێت و ته‌سك نه‌بێت، دووریش بكه‌وه له‌و قوماشانه‌ی ڕه‌قن و مادده‌ی نایلۆنیان زۆر تێدایه و ده‌بێته هۆی ئاره‌ق كردنه‌وه‌یان.
٣– شێوازی دانیشتن: هه‌میشه ئاگات له شێوه‌ی دانیشتن بێت، ده‌بێ پشتت ڕاست بكه‌یته‌وه له كاتی دانیشتن، ئه‌وه واده‌كات سنگت به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و ڕاست بووه‌ستێت و ماسولكه‌كانی به شێوه‌یه‌كی باش هه‌ڵده‌ستن و شۆڕ نابنه‌وه، شێوه‌یه‌كی دروست و جوانیشی پێ ده‌به‌خشێت.
٤– وه‌رزشی قوڕس: خۆت به دوور بگره له‌و وه‌رزشانه‌ی كار له سنگت ده‌كه‌ن، جووڵه‌كردن به ماسولكه‌كانی مه‌مك به شێوه‌یه‌كی ساده و به گرنگی پێدانه‌وه ده‌كرێت، زۆر ئاگاداری ئه‌و جووڵانه‌به كه له كاتی وه‌رزشدا ده‌یكه‌یت.
٥– چوونه به‌رخۆر: به شێوه‌یه‌كی گشتی تیشكی خۆر سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی بۆ پێستی مرۆڤ خراپه، به تایبه‌ت بۆ شوێنه ناسكه‌كانی وه‌كوو ده‌موچاو و سنگ له خانماندا، بۆیه ده‌بێ خۆت بپارێزی له به‌ركه‌وتنی خۆر، ڕه‌نگه ئه‌ویش ببێته هۆی تۆپه‌ڵ بوونی چه‌وری و درووستبوونی گرێ.
٦– ڕێژیم به شێوه‌یه‌كی گران: بۆ ئه‌و خانمانه‌ی ده‌یانه‌وێ كێشیان داببه‌زێنن، ده‌بێ ئاگاداری ئه‌وه‌بن له كاتی ڕێژیم سنگیشت بچووك ده‌بێته‌وه و به كه‌م بوونه‌وه‌ی چه‌وری شێوه‌كه‌ی ده‌گۆڕێ، بۆیه هه‌میشه له كاتی ڕێژیم ئه‌و خواردنانه بخۆ كه پڕۆتینی به سوودیان تێدایه بۆ ماسولكه‌كانت، چونكه ئه‌وه كار له مانه‌وه‌ی مه‌مكه‌كان ده‌كات به شێوه‌یه‌كی جوان و ته‌ندروست.
٧– خه‌وتن له‌سه‌ر سك: هه‌وڵ بده خۆت به‌دوور بگریت له نووستن له‌سه‌ر سك، هه‌تا به‌و هۆیه‌وه په‌ستان كه‌وێته سه‌ر سنگت، باشتر وایه له‌سه‌ر پشت بخه‌ویت، چونكه ئه‌و جۆره نووستنه كار له مه‌مكه‌كانت ناكات و په‌ستان ناچێته سه‌ریان.