• نوێ

    تەرمی منداڵەکەی هەولێر دۆزرایەوە

    تەرمی منداڵەکەی هەولێر دۆزرایەوە

    برای رۆستەم سەری بە باوەشی باوکییەوەیەتی و بۆ براکەی دەگری، لەکاتی گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا

    رووداو - هەولێر

    تەرمی ئەو منداڵەی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە گەڕەکی کرێکارانی هەولێر کەوتبووە نێو ئاوەڕۆ، لە دووری 8.5 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری هەولێر دۆزرایەوە.

    بێوار زەید، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 10-5-2018) تەرمی ئەو منداڵەی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەگەڕەکی کرێکارانی هەولێر کەوتبووە نێو ئاوەڕۆ، لە توڕەق دۆزرایەوە".

    رۆستەم حەسەن، منداڵێکی شاری هەولێر، کە تەمەنی حەوت ساڵ بوو، دوای بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو، کەوتە نێو ئاوی ئاوەڕۆ لە گەڕەکی کرێکارانی هەولێر و گیانی لەدەستدا.

    رۆستەم پۆلی دووەمی سەرەتایی بووە، دوای ئەوەی پاسکیلەکەی کەوتووەتە نێو ئاوی ئاوەڕۆ، بەدوایداچووە و گیانی لەدەستداوە، لەوکاتەوە تیمی نقوومڤانانی بەرگریی شارستانی هەولێر بەدوایدا دەگەڕان و، ئەمڕۆ تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.

     

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: تەرمی منداڵەکەی هەولێر دۆزرایەوە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top