• نوێ

    هۆکارەکانی زیادبوونی کێشی خانمان لەدوای هاوسەرگیری

    هۆکارەکانی زیادبوونی کێشی خانمان لەدوای هاوسەرگیری

    زۆربەی خانمان لە دوای پڕۆسەی هاوسەرگیری کێشیان زیاد دەکات، وە ئەم دیاردەیە لە هەموو جیهاندا بڵاوە.

    زیادبوونی کێشی خانمان لە دوای پڕۆسەی  هاوسەرگیری، بۆ چەندین هۆکار دەگەڕێتەوە، ئەو هۆکارانەش بریتین لە.

    بەکارهێنانی دەرمانی دژە سکپڕی، منداڵبوون، هۆکاری سەرەکیین، بۆ زیادبوونی کێشی خانمان لە دوای پڕۆسەی هاوسەگیری.

    دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی، بۆ ئەوەی دڵی هاوسەرەکەی رازی بکات، هۆکارە بۆ زیادبوونی کێشی خانمان.

    گرنگی نەدان بە وەرزش کردن، و خواردنی خۆراکی چەور و ناتەندروست.

    هەندێک لە خانمان دوای هاوسەرگیری واز لەکارکردن دەهێنن، کە ئەمەش وادەکات زۆربەی کات لە ماڵەوە بن و دابنیشن، کە ئەمەش هۆکارە بۆ زیادبوونی کێشی خانمان.

    بوونی کێشەی بەردەوام و بێ چارەسەر لەگەڵ هاوسەرەکانیان، وا دەکات خانمان زیاتر گرنگی بە خواردن بدەن، بۆ لە بیرکردنی کێشەکانیان، کە ئەمەش هۆکارە بۆ زیادبوونی کێش.

    ئامادەکردن :بەرزی محمود

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: هۆکارەکانی زیادبوونی کێشی خانمان لەدوای هاوسەرگیری Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top