• نوێ

    بۆچی خۆشبەخت ترین کەسی جیهان خۆی كوشت !!!

    بۆچی خۆشبەخت ترین کەسی جیهان خۆی كوشت !!!

    ئەلڤێس پریسلی گۆرانیبێژو ئەكتەری ئەمریکی بووە , خاوەنی چەندین نازناو بووە لەوانە پادشای مۆسیقای ڕۆک , پەرستراوی جەماوەر , پادشای دڵی کچان , ملیۆنان ئافرەت لە ئەمریکاو سەرتاسەری جیهان عاشقی پریسلی بوون بە هۆی جوانی و شۆخ و شەنگیەوە , تەنانەت شازادەی وڵاتی سوید داوای لێ کرد هاوسەرگیری لەگەڵ بکات بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە , لەسەردەمی خۆیدا دەوڵەمەندترین هونەرمەندی جیهان بووە .

    خاوەنی هەشت کۆشک و دەیان خانووی گرانبەها بووە لە ئەمریکا , سوپایەک بە بەردەوامی پاسەوانی لە خۆی و سامانەکەی دەکرد , خاوەنی فڕۆکەی تایبەت بە خۆی بوو دەیتوانی بڕوات بۆ هەر شوێنێك  لە هەر لەحزەیەک بەبێ هیچ بەربەستێک , ئەگەر بیویستایە سامانەکەی زیاد بکات تەنها ئەوەندە بەس بوو واژۆی لەسەر کاغەزێکی بچووک بکردایە لەبەرامبەر دانانی ناوی پریسلی لەسەر شوشەی گوڵاوێك ئەوا بڕی 3 ملیۆن دۆلاری پێ دەدرا , خاوەنی پڕ فرۆشترین بەرهەمی تۆماركراوە زیاتر لە 600 ملیۆن دانە لە بەرهەمەکانی فرۆشراوە .

    جارێک گەورەترین هوتێل لە مەنهاتن لە شاری نیۆیۆرک ئامادەبوو شوێنی تایبەت بە پریسلی لەم هۆتێلە بگرێت لەگەڵ بڕی یەک ملیۆن دۆلار بەمەرجێک تەنها 5 ڕۆژ لەو هۆتێلە بمێنێتەوە بەڵام پریسلی ئەو ئۆفەرەشی ڕەتکردەوە .
    ڕەزاشای ئێران بەهۆی سەرسامی بەم هونەرمەندە ئامادەیی نیشاندا لەبەردەمی بچەمێتەوەو لە کۆشکی شاهانە خزمەتی بکات بە مەرجێك تەنها یەک سەردانی ئەو وڵاتە بکات .

    سەركەوتن و ناوبانگی ئەو ئەکتەرو گۆرانیبێژە ڕۆژ بەڕۆژ لە گەشەکردن بوو , تەنانەت گەیشتە ڕادەیەک گۆڤاری نیۆیۆرک تایمز ڕاپرسیەکی لە ئەمریکا ئەنجامدا بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا لە نێوان ئەبراهام لینکۆڵن و ئەلڤیس پریسلی , لە ئەنجامدا 87% ئەمریكیەکان دەنگیان بە پریسلی دا .

    سەرەڕای ئەو هەموو ناوبانگ و سەروەت و سامانە لە ساڵی 1975 بێژەرێک لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا پرسیاری ئەوەی لێ کرد گەورەترین خەونت چی یە !!!
    پریسلی لەوەڵامدا گوتی ,, تەنها خەونی من لە ژیان ئەوەیە بەختەوەربم ,, کاتێک بێژەرەکە ئەو وەڵامەی بیست تووشی شۆک بوو , چۆن دەكرێ كەسێك بەو هەموو ناوبانگ و سەروەت و سامانە بەختەوەر نەبێ .

    لە کۆتایدا لە ساڵی 1977 بە ڕووکەش خۆشبەخت ترین کەسی جیهان ئەلڤیس پریسلی لە تەمەنی 42 ساڵی خۆی کوشت , لە گەرماوی ماڵەكەی خۆی بەهۆی زیاد بەکارهێنانی حەبی هۆشبەر چونكە پریسلی دەیناڵاند بەدەست ڕەشبینی و بێ ئەمێدیەکی زۆرەوە لە ژیاندا .
    کەواتە ئەلڤیس پریسلی و ڕۆبن ولیامز و مارلین مۆنرۆ دەیانی تریش خاوەنی ناوبانگ و سامان و سەركەوتنی پیشەیی گەورەبوون لەم جیهانەدا بە ملیۆنان مرۆڤ حەسوودیان پێ دەبردن بەڵام ئەوان لە ژیان بەختەوەر نەبوون تا لە کۆتایدا پەنایان بۆ خۆکوشتن برد .

    و.لەعەرەبیەوە : قەهـار حەسەن كەپەنەكی

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بۆچی خۆشبەخت ترین کەسی جیهان خۆی كوشت !!! Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top