كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى شه‌ش لایه‌نه‌كه
كۆى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، داواى دووباره‌كردنه‌وه‌ى ده‌كه‌ین
هه‌ر شه‌ش لایه‌نى، هاوپەیمانی، گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو، بزوتنەوە و شیوعی، شه‌ش بڕیاریان ده‌ركرد و به توندى كۆى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و داوا ده‌كه‌ن به زووترین كات هه‌ڵبژاردنه‌كه دووباره بكرێته‌وه.
دەقی راگەیێندراوەکەی شەش لایەنەکە:
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14/5/2018، شەش لایه‌نی سیاسی كوردستانی له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی یه‌كه‌م له باره‌گای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له باره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له ( 12/5 )دا ئه‌نجامدرا.
به‌داخه‌وه پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنیه‌كه رووبه‌ڕووی ده‌ستێوه‌ردان و ساخته‌كاریه‌كی به‌رنامه بۆ دارێژراوی پێش وه‌خته بۆته‌وه، دوای تاوتوێكردنی پرۆسه‌كه كۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌م چه‌ند بڕیاره‌ی خواره‌وه :
1. ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان و كۆی پرۆسه‌كه به هۆی زه‌وتكردنی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان و دزینی ده‌نگه‌كانیان.
2. داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌ینه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان له‌ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تی به‌زووترین كات.
3. ئامانجی راسته‌قینه‌ی لایه‌نه‌كانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه بریتییه له به‌رگریكردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی استحقاقی راسته‌قینه‌ی ده‌نگده‌رانی گه‌له‌كه‌مان.
4. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ی سه‌ره‌وه هه‌موو رێكاره سیاسی و یاسایی و مه‌ده‌نیه‌كان ده‌گرینه به‌ر دوور له هه‌موو جۆره تووندوتیژیه‌ك.
5. پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌م (6) لایه‌نه بۆ به‌دواداچوون و گێرانه‌وه‌ی ده‌نگه دزراوه‌كانی جه‌ماوه‌ر و ده‌رگاش كراوه‌یه له‌به‌رده‌م هه‌ر لایه‌نێكی تری سیاسی كه ئاماده‌بێت به‌رگری له مافی ده‌نگده‌رانی گه‌له‌كه‌مان بكات.
6. داوا له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین به خێرایی به‌ده‌م داواكارییه‌كانمانه‌وه بێت.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان
حیزبی شیوعی كوردستان