• نوێ

    كەراندن لە ڕێگای سیكسەوە

    كەراندن لە ڕێگای سیكسەوە
    نووسینی لقمان بیارەیی
    باوەڕم وایە زۆربەتان قبوڵتان نیە بڵێم تا ڕۆشنبیری سیكسیت نەبێت تەپ لە تێگەیشتن لە تێكڕای كایەكانی تری ژیان نادەن ! دوای ئەوەی زۆربەی حیزبە سیاسیەكان بە عەلمانی و ئیسلامیەوە فەشەلیان هێنا لە بە براكتیكردنی بەرنامە و شیعارەكانیان , ئێستا دەستیان بە كەراندنی تاك كردووە لە ڕێگای سیكسەوە ! ئەمە پڕۆسەیەكی تەواو ئاڵۆزە بۆ چارەسەری پێویستە بەهەمان ڕێگا بەڵام پێچەوانەكەی واتە هوشیاركردنەوە لە ڕێگای سیكسەوە دەست بە باتڵكردنەوەی ئەم سیاسەتە ترسناكە بكرێت , دەبێت تاك تێبگەیەنرێ كە گەنجی , دەوڵەمەندی , پلە و پێگە , ناوبانگ و شۆرەت , تەنانەت زەواجیش ئامانج سیكس نیە بەڵكوو بەشێكی كەمیەتی كە ئەویش دەبێت لە ڕیگای مەنتق و تەندروستەوە بێت , ئیتر ئەگەر بتوانین لەم بابەتە وەك خۆی تێبگەین ئەوكات ئەشتوانین لە فامیدەیی هەستكردن بە بەرپرسیاریە ئەخلاقیەكان و پەی بە دۆزینەوەی ڕاستیە ونبووەكان ببەین , فێرئەبین چیتر لەكاتی گفتوگۆدا ورگمان پێش عەقڵمان نەخەین , دەستمان ئەگا بە جورئەت بۆ وتنی نەوتراوەكان بۆ نوسینی نەنوسراوەكان ئەتوانین ئەوانەی تا ئێستا دژەباوبون بیانكەینە باووئاسایی , ئیتر بەم ڕیتمە بۆ هەموو ئەو بابەتانەی تری پەیوەست بە ژیانی تەندروست , دەتوانین هێدیهێدی لەژێر پڕۆسەی كەراندنی سیكسیدا بێینە دەر .
    سەرنج بدەن ئایدولوژیایەكی ئایینی دێت گەنجێك قەناعەت پێ دێنێ خۆی بتەقێنێتەوە بە نەیارەكەیدا بۆچی ?!
    لەبەرئەوەی ئەچێتە بەهەشت و حەفتاوحەوتە هەشتاوحەوتە چەندە حۆری چاو باشقەڵ و باڵاقنج وەرئەگرێ , ئەها ئەمە جۆرێكە لە جۆرەكانی كەراندنی سیكسی ! ئایدولوژیایەكی سیاسی ئافرەتێكی جوان كاندید ئەكات تا وەكوو بە مەنتقی ئەم نانە بەو ڕۆنە گەنجان دەنگی بدەنێ ! ئیتر ڕكابەرەكەشی جیا لەوەی دانەیەكی لەم جوانتری كاندیدكردووە هاوكات بە تەشهیر و ناوزڕاندن و دەستوەردانە نێوكاری شەخسی ڕكابەرەكەیەوە دیسان كار بۆ كۆكردنەوەی دەنگ ئەكات , لێرەدا بێجگە لەوەی كۆمەڵگا بە گشتی كەرئەكرێ و زەرەرمەندە هاوكات شكۆی خودی ئافرەتیش ئەكرێتە ئامانج و تیایدا زەرەمەندە , دووسێ ساڵ ئەبێت من جارێكیان ڕیكلامی هەلی كاری یەكێ لە كۆمپانیاكانم بەرچاوكەوت , ئەو شەرایتانەی كە نوسیبونیان لە ئافرەتێكی خزممدا هەبون , منیش تێلمكرد بۆیان وتم ئاواوئاوایە ئیختیساسی تەواو لەگەڵ كارەكانی ئێوەدا یەك ئەگرێتەوە , كابرا گوێی بۆ هیچكام لەو مواسەفاتانە نەگرت من بۆم باسكرد , وتی بەهەر حاڵ بەڵام با ڕاستیەكەت پێ بڵێم ئەولەویەت بۆ جوانیە گەر جوان نەبێت وەرناگیرێ ! ئیتر منیش وتم بۆ برا بە ناخێری گیانم خۆ بە شوویان نادەن ?!!!! .
    ئێمە هەر ئەڵێین ئیرهابی فیكری چونكە تا ڕادەیەك ئەم بابەتەیانمان لێوە دیارە زۆربەمان كەم تا زۆر دەركمان پێكردووە , بەڵام بابەتی تر هەن تەواوكەری پڕۆسەی كەراندنی سیكسین , ئەوانیش كاركردنە لەسەر گەناندنی عەقڵی تاك , شكاندنی ئیرادەی لەسەر پێی خۆڕاوەستانی لە ڕێگای خیتابی ئایینی و شیعاراتی سیاسیەوە تا تاك كەموكورتیە لوجیكی و ماددی میهنیەكانی بە ڕێگای هەولدان بۆ دەسخستنی سیكس بە ڕیگای موتابەعەی سایت و ماڵپەرە ئەلیكترونیەكانەوە كاتی خۆی بۆ سیكس بەكار بخات  , سەرنج بدەن پیاوێكی ئایینی ئەوەندەی هانمان ئەدات بۆ ڕازیبون بە بەشی خوا ڕوبعێكی ئەوە هانمان نادا بۆ كاركردن دروستە بەڵام بە دەستەواژەی ڕازیبون نا بەڵكوو بە قانعبون ئاخر ڕازیبون یەعنی من ئەمەم بەسە و هیچیترم ناوێ یان من هەر ئەمەندە نرخمە بەڵام قانعبون یەعنی لە ئێستادا ئەمە باشە بەڵام داوتر زیاترم ئەوێ و من شایستەی زیاترم ! بۆیە منیش ئەڵێم ئەبێت قانع بین بە بەشی خوا بەڵام ئەبێت كار بكەین , تەنها لەبەر ئەوەی پیاوانی ئایینی و سیاسیەكان بە دەستەواژەی(هەژار)ئەمانكەرێنن ئەمانلاوێنن نابێت ئیتر ئێمەش ئەم هەژاربونە بكەینە پاساو بۆ قاچ لەسەر قاچنان و قسەكردن لەسەر خەڵكی ! دەبێت تێبگەین هەژار كێیە ?
    ئەوەیە كە پارەی كەمی هەیە یا ئەوەی كە عەقڵی كەمی هەیە ?!
    دەبێت بیربكەینەوە و بگەڕێین كێ فیعلەن هەژارە?!
    بە دیوە ماددیەكەدا هەژار ئەو كەسەیە كە چۆتە تەمەنەوە یان نەچۆتە تەمەنەوە بەڵام گیرۆدەی هەلاكەتی نەخۆشیەكی درێژخایەنە , بە دیوە مەعنیەكەش هەژار ئەو كەسەیە كە عەقڵی كەمە ئیتر ئەها لەبەر ئەمەتە هەندێ ڕا هەن كە ژیانی هەركەس ڕەنگدانەوەی عەقڵی خۆیەتی .
    بۆیە دیسان ئەڵێم گەر پێتان بڵێم لە كۆمەڵگا پێشكەوتووەكاندا دەستەواژەی هەژار تەنها بۆ ئێمە واتە بۆ كۆمەڵگا تەقلیدیەكان بەكار ئەهێنن گەر نا ئەوان ناڵێن هەژار بەڵكوو ئەڵێن بێكار ! بۆچی وا ئەڵێن باوەڕ ناكەن ?
    بۆ ئەوەی بچێت بەدوای كاردا بگەڕێ ! ئەها دەقاودەق پێچەوانەی لوجیكی ئێمە كە پێمان ئەڵێن هەژار ئیتر قاچ لەسەر قاچ ئەنێین  ! ئێ ناحەقمان نیە وابكەین چونكە وەك وتم ئیتر ئەوە نەسیحەتی پیاوانی ئایینی سیاسیانی وڵاتەكەمانە ! .
    بە هەر حاڵ من تا ئێرە ئەوەی وتومە تەنها بیركرنەوە و قەناعەتی خۆمە ئێوەش ئازادن هاوڕام بن یان دژ , من بۆیە لەم بابەتە زووزوو وتومە باوەڕم نیە قبوڵتان بێت چونكە ڕەئی هیچ بیرمەندێكم نەكردۆتە ئەسنادی قسەكانم چونكە بەداخەوە ئێمە هێشتا زۆربەمان تا نەڵێی دكتور وتی چەوری سوێری بۆ زەختەكەت خراپە باوەڕت پێ ناكات تا نەڵێی فڵان مامۆستای ئایینی وتی قەرزكوێری گوناحی كەبیرەیە باوەڕت پێ ناكات تا نەڵێی ئەدیسون وتی بە بێ سارد كارەبا ڤۆڵتەی نیە باوەڕت پێ ناكات تا نەڵێی سوقرات وتی خۆبەدانا زانین ئەوپەڕی كەریەتیە باوەڕت پێ ناكا , منیش كەم تا زۆر ئاگام لە بیروڕاكانی گەورە بیرمەندانی ناودار هەیە بەڵام كە ناڵێم سوقرات فرۆید نیتچە كانت ئۆشۆ عەلی شەریعەتی عەلی وەردی وە زۆری تر , بۆ ئەوەیە چۆن حەز ئەكەم لەناو مەزرەعەیەك لەناو مرسیدسێك رەسم بگرم كە هی خۆم بێت ! ئاواش حەزئەكەم زۆربەی ئەو قسانەی كە ئەیكەم هی خۆم و لە ئەنجامی بیركردنەوەی خۆم بێت , چونكە منیش وەك ئەو عالەمە عەقڵم هەیە و ئەمەوێ ئەكتیڤی بكەم باشوخراپی بیركردنەوەم لێرە ئەڵێم تا تۆش بە باشەكانی تەشجیعم بكەیت وە خراپەكانیشم بۆ چاك بكەیت .

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: كەراندن لە ڕێگای سیكسەوە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top