دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەسەر مانگی ڕەمەزان قسەی کرد
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی وڵاتەکەی و تەواوی موسڵمانی جیهان کرد.
ترەمپ لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "لە ئەمشەو بەدواوە مانگی رەمەزان لە ئەمریکا و وڵاتانی جیهان دەستپێدەکات. بەم بۆنەیەوە سڵاو دەنێرم بۆ موسڵمانی ئەمریکا و تەواوی موسڵمانانی جیهان، هیوای باشترینیان بۆ دەخوازم".
لە پەیامەکەیدا دۆناڵد ترەمپ تیشک دەخاتە سەرئەوەی کە موسڵمانان بە نوێژکردن و بەڕۆژووبوون ناخیان ئاسوودە دەبێت و دەڵێت "موسڵمان بە بەخشینی ماڵ بە کەمدەرامەتەکان کۆمەڵگە بەهێز دەکەن".