• نوێ

    کەرکوک لەنێوان تاڵانفرۆشی دوێنی و کڕینەوەی ئەمڕۆدا

    کەرکوک لەنێوان تاڵانفرۆشی دوێنی و کڕینەوەی ئەمڕۆدا

    لەسەرتای سەرهەڵدانی شۆڕشی نوێ و دروستبونی یەڪێتییەوە دروشمی هەرەگەورەو لەپێشینەیان باسی ڪەرڪوڪ بووە بەجۆرێ ڪەم وتاری مامی گەورەیان هەیە ڪەناوی ئەوشارەی تیانەهاتبێ بەقودسی ڪوردستان ناوەزەند ڪرا بوو  هەر لەو پێناوەدا سەدان و هەزاران ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانە گیانی خۆیان بەخت ڪرد

    لەسەردەمی پڕۆسەی ئازادی وشەڕی نەگریسی داعش ڪورد و بەتایبەت یەڪێتی نیشتیمانی باشترین سەنگ و قورسایان هەبوو لەم شارەدا هەرچەندە لەلایەن مافیاڪانی جوت حزبەوە سامانە بەنرخەڪەی ئەدزراو تاڵان ئەڪرا بەڵام بچوڪترین خزمەتیان بەو شارەو خەڵڪەڪەیشی نەڪرد  تا لەئەنجامی پلانی شڪست خواردودا  نیوەی خاڪی ڪوردستان بەڪەرکوڪی دڵ و قودسی ڪوردستانیشەوە لەسەر سینییەڪی زێڕ پێشڪەش بە بەغدا ڪرانەوە
    ئەو هێزەی ڪە پێگەیەڪی بەهێزو پارێزگاری هەبوو چنگ لەسەرشان هەڵهاتن و خەڵڪی ڪەرڪوڪیان تەنها جێهێشت

    سەیرە حزبێڪ لە16 ی ئوڪتۆبەردا شارێڪی بەدانیشتوانەڪەیەوە جێهێشتبێ ئێستا بەو پەڕی ڕووقایمییەوە  بێتەوە بۆ سواڵکردنی دەنگ
    چ شەرمەزاریەڪە بەقافڵەی سەوزپۆشەوە و لەئاستی مەڪتەب سیاسیەڪانت  بچیتە بەردەم ئەو خەڵڪەی چەند مانگ پێش ئێستا  تەنیات ڪرد بەدرۆی گەورەو بەڵێنی قەبە فریویان بەیت تا جارێڪی تر متمانەت پێبڪەن و ببیتەوە بەنوێنەریان
    ئاخر ئێوە لەساتە خۆشەڪانا بیرتان لەژیانی خەڵڪی ئەو شارە نەکردەوە ئێستا و لەم ڪاتەدا ڪە هیچ پێگەیەڪتان نەماوە چی بۆ ڪەرڪوڪ ئەڪەن ؟؟
    ئەوەی بەبێوەژنی ئەتانەوێ بیڪەن بە ڪچی بتانڪردایە
    مەگەر ئێوە نەبوون گەورەترین خیانەتتان بەو شارە ڪرد ؟؟

    ئێوە قەڵبەیەڪتان ڪردۆتە جەستەی ئەم نیشتیمانە هیچ پینەدۆزێڪ لەجیهانا توانای دورینەوەی نییە مەگەر هەر ئێوەی ڕووقایم بتوانن پەی بە پینەڪردنەوەی ببەن

    ئێوە چ بێ شەرمێڪن چۆن لەڕوتان دێ داوای متمانە لهو خەڵڪەبڪەن ڪە تەنها بۆ دزینی نەوتەڪەی لەلایان بوون
    دروشم و درۆڪانتان بۆخۆتان
    مەحاڵە ئێوە بتوان  خەمخۆری خەڵڪ بن ئیوەی نەفرەتی هەر لەخەمی گیرفانی خۆتان و ئاغاکانتان دا بوون بۆیە ئێوە ناتوان نوێنەرایەتیان بڪەن
    سۆزانی ئەوشۆخە نییە بۆ مەعیشەت وا لەڪۆشێ
    گەوادیش ئەو شەخسە نییە بە
    دەستێتی لەشفرۆشێ
    وەستای ئەم دووسنعاتە
    بناسنەوە بامەعلوم بێ
    ئەو ڪاسە لێس و ڪۆیلەیە ڪە عەیبی سوڵتانی ئەپۆشێ
    ئەوانەی بەڕۆژی ڕوناڪ خیانەتیان لەڪەرڪوڪ ڪرد پێویستە ڕۆژێ دادگایی بڪرێن نەڪ بێنە ناو ئاپۆڕای خەڵڪ و سێڵفیان لەتەڪا بگرن  
    ئەوانەی بوونەهۆی لەدەستدانی ڪەرڪوڪ پێویستە  بۆ هەمیشە بخرێنە زبڵدانی مێژو نەوەلەدووای نەوە ناویان لەتۆمارێڪی ڕەشدا بنوسنەوە
    نووسینی :هەورامان خالید

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: کەرکوک لەنێوان تاڵانفرۆشی دوێنی و کڕینەوەی ئەمڕۆدا Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top