• نوێ

    خانمان هەردەم ئارەزووی ئەوە دەكەن پارێزگاری لەو جوانییە بكەن كە هەیانە، بۆیە پێنج ڕێگە هەیە كە لەوێوە دەكرێت ئافرەتان بەكاری بهێنن تاكو پارێزگاری لە جوانییەكانی خۆیان بكەن.

    خانمان هەردەم ئارەزووی ئەوە دەكەن پارێزگاری لەو جوانییە بكەن كە هەیانە، بۆیە پێنج ڕێگە هەیە كە لەوێوە دەكرێت ئافرەتان بەكاری بهێنن تاكو پارێزگاری لە جوانییەكانی خۆیان بكەن.

    1. گرنگیدان بە قژو پێڵاو : هەڵسوكەوتەكانت دەربرینی بیركردنەوەكانتە بۆ ئەمەش هەڵبژاردنی پێڵاوێكی تازەو قژێكی جوان وا دەكات زیاتر سەرنجراكێش دەربكەویت.

    2. گرنگیدان بە دەم و چاوت : خزمەتێكی زۆریان بكەو بیانپارێزە، ئەوە شتێكی دروستە كە ناتوانین كاتەكانی ژیانمان بگەرێنینەوە دواوە بەڵكو دەتوانین پیری دوابخەین بۆیە دەبێت لە سەرەتاوە گرنگی بە پێستی دەم و چاومان بدەین تاكو لە دوایدا پێویستمان بە نەشتەرگەری نەبێت.

    3. وەرزشكردن بە بەردەوامی : وەرزشكردن بە یەكێك لەو شتانە دادەندرێت كە دەبێتە هۆی دواخستنی پیری و كەسەكە بە گەنجی و جوانی دەهێڵێتەوە بۆیە دەبێت بەردەوام وەرزش بكەیت تاكو جوانییەكەی خۆت بپارێزیت، یەكێك لەو وەرزشانەی سوودێكی زۆری هەیە، ڕۆیشتنە واتە پیاسەكردن لە شوێنێكی تەختدا و هەروەها مەلەكردن و یۆگاكردنیش بە چەند وەرزشێكی باش دادەنرێن.

    4. كەم بەكارهێنانی مكیاج : زیاد بەكارهێنانی مكیاج یەكێكە لەو شتانەی وادەكات كەسەكە لە تەمەنی خۆی گەورەتر دەربكەوێت بۆیە دەبێت مكیاج كەم بەكاربهێنیت.

    5. خواردنی خواردنە تەندروستەكان : خواردنەكان كاریگەرییەكی باشیان هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤەكان بۆیە دەبێت هەر خانمێك ئەوە بزانێت و كاتێك دەگاتە تەمەنی چل ساڵی نابێت وەك گەنجێك خواردن بخوات، بەڵكو دەبێت ئاگاداری تەندروستی خۆی ببێت و لە هەفتەیەكدا لە دووجار زیاتر گۆشت نەخوات و هەروەها باشتر وایە ماسی و میوەكان و سەوزەكان بەڕیژەیەكی زۆر بخوات، كاتێك تەمەنی دەگاتە پەنجا ساڵی دەبێت بە تەواوەتی خواردن كەم بكاتەوە دەبێت خواردنە چەورەكان كەم بكاتەوەو زیاتر ئەو خواردنانە بخوات كە مادەی ئۆمێگا 3 و مادەی دژە ئۆكسانەكانیان تێدایە.
    ئامادەکردنی :بەرزی محمود

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: خانمان هەردەم ئارەزووی ئەوە دەكەن پارێزگاری لەو جوانییە بكەن كە هەیانە، بۆیە پێنج ڕێگە هەیە كە لەوێوە دەكرێت ئافرەتان بەكاری بهێنن تاكو پارێزگاری لە جوانییەكانی خۆیان بكەن. Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top