توێژینەوە.. وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەبێتە هۆی دڵخۆشی
بەپێی نوێترین توێژینەوە کە کۆمەڵێک لە زانایانی زانکۆی لانکستەر پێی گەیشتوون ڕۆژانە وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی لە ئینتەرنێت دەبێتەهۆی باشترکردنی میزاج و دڵخۆشکردنی خەڵک و زانینی کاردانەوەکانی خەڵکی.
زانایان پێیانوایە ڕۆژانە وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی لە ئینتەرنێتدا بە چالاکی دادەنرێت و چەندین مانا و تێگەیشتن و کاردانەوەی جیاواز دەستدەکەوێت، جگە لەوەش ڕۆژانە بە بەردەوامی وێنەگرتن دەبێتە کارێکی ڕۆتینی و یارمەتیدەر دەبێت لە دژایەتیکردنی تەنیایی.
زانایان لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگهێشتنامەیان ئاڕاستەی کۆمەڵێک خەڵک کردووە تا لەو توێژینەوەیەدا بەشداربن، نزیکەی ٣٣ داواکارییان هەبووە کە هەشت کەسیان ڕۆژانە بە بەردەوامی لە شوێن و جێگە جیاوازەکاندا وێنەیان بڵاوکردووەتەوە.
زانایان پێیانوایە دیاریکردنی ئامانجی وێنەگرتنەکە لە هەموو ڕۆژێکدا، یارمەتی خەڵکی دەدات کە زیاتر چالاکبن و زیاتر هەست بە گەشت و گەڕان بکەن بۆ دەستکەوتنی وێنەی جوانتر و باشتر.
لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە زانایان بۆ ماوەی دوو مانگ چاودێریی وێنەی بڵاوکراوەی بەشداربووەکان و کاردانەوەی خەڵکی و دەربڕینی دەستەواژەکانیان کرد، دواتر پرسیاریان لە بەشداربووان کرد کە هۆکار چیبوو لەم توێژینەوەیەدا بەشداربوون؟ و لێکۆڵینەوەیان لەسەر وەڵامەکان کرد.
لە ئەنجامدا توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە خەڵکی بۆ دەستکەوتنی وێنەی جوان لە ٧٦% لە دەرەوەی ماڵ وێنە دەگرن، هەروەها بەشداری لە وێنەی کەسانیتردا دەکەن و یارمەتییان دەدەن بۆ چۆنییەتی ڕەفتارکردن لەگەڵ مردن یان نەخۆشی لە ئەندامانی خانەوادەکانیان.
هەروەک لە توێژینەوەکانی پێشتردا ئاماژەی پێکراوە زیادبوونی چالاکی جەستە دەبێتەهۆی زیاتر دەردانی هۆڕمۆنی ئیندرۆفین، کە هەست و میزاجی مرۆڤ