ئاگاداربە لێنانی برنج بەمشێوازە ژەهراوی دەکا
به پێى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له زانكۆى شاهانه‌ى (به‌لفاس)ى ئێرله‌ندى ئه‌نجام دراوه ده‌ركه‌وتووه له كۆى (75) جۆرى برنج زۆرینه‌یان له‌گه‌لأ ستاندارى زانستیدا یه‌ك ناگرنه‌وه .
پرۆفیسۆر (ئاندى میهارگ) سه‌رۆكى تیمى لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ڵێت : (زه‌رنیخى نائۆرگانى ده‌چێته پێكهاته‌ى برنجه‌وه كاتێك برنجه‌كه له‌گه‌لأ ژه‌هره پیشه‌سازییه‌كان و قڕكه‌ره‌كانى مێروو به‌ر یه‌ك ده‌كه‌ون).
ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه زه‌رنیخ ده‌بێته هۆى تووش بوون به‌نه‌خۆشى شێرپه‌نجه و دلأ و سییه‌كان و كار ده‌كاته سه‌ر خانه‌كانى مێشك و لاوازیان ده‌كات و كێشى له‌ش زیاد ده‌كات .
ئه‌م پرۆفیسۆره ده‌ڵێت : زۆر هه‌ڵه‌یه برنج به‌و شێوه‌یه ئاماده بكرێت كه له‌لاى هه‌مووان به‌ربڵاوه واته (برنجه‌كه ده‌كوڵێنن تاوه‌كو ئاوى ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه ده‌بێت به هه‌ڵم ، چونكه ئه‌مه وا ده‌كات بڕێكى زۆرى زه‌رنیخ بڵاو بێته‌وه به جه‌سته‌ى ئه‌و كه‌سه‌دا كه برنجه‌كه ده‌خوات) .
هه‌ر بۆیه ئامۆژگاریمان ده‌كات كه به‌ر له هه‌موو شتێك پێویسته برنجه‌كه جوان بشۆرێته‌وه ، پاشان بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى ئاستى زه‌رنیخى ناو برنجه‌كه ده‌بێت شه‌وێك به‌ر له لێنانى برنجه‌كه له‌ناو ئاودا بخوسێنرێت و دواتر ئاوه‌كه‌ى بڕژێنرێت به‌م شێوه‌یه ئاستى زه‌رنیخى ناو برنجه‌كه به ڕێژه‌ى (80%) كه‌م ده‌كات و هیچ زیانێك به مرۆڤ ناگه‌یه‌نێت .
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت : وا ته‌ندروست تره كه برنج بخرێته سه‌ر ئاگرێكى كز بۆ ماوه‌ى (10- 15) خوله‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ى سه‌رى مه‌نجه‌ڵه‌كه هه‌لأ بدرێته‌وه .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕى (ئیندیپێندنت) ى به‌ریتانى
وه‌رگیراوه له / خۆت ڕۆشنبیركه