• نوێ

    پێنج ھۆکار دەبێتە ھۆی پەیدابوونی نەزۆکی خانمان

    پێنج ھۆکار دەبێتە ھۆی پەیدابوونی نەزۆکی خانمان

    خانمان لەکاتی پێکھێنانی ژیانی ھاوسەرێتی ئارەزووی ھێنانی منداڵ دەکەن، بەڵام ھەندێکیان ڕەنگە بەھۆکارێکی دیاریکراو تووشی نەزۆکی ببنەوە.

    بەشێکی زۆر لەپزیشکان بڕوایان وایە تا ساڵی یەکەمی ھاوسەرگیری ئاساییە خانمان منداڵ دروست نەکەن و سکپڕ نەبن، بەڵام دوای ئەو ماوەیە پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت.

    لەگەڵ ئەوەیشدا ھەندێک ھۆکاری سەرەکی ھەن کە دەبنە ھۆی پەیدابوونی نەزۆکی لەخانماندا:
    *کورتبوونەوەی سوڕی مانگانە: ماوەی سوڕی مانگانە دەرفەتێکی باش دەبەخشێت بۆ ئەوەی ھێلکەی خانمان کردای پیتێنی بەسەردا بێت، بۆیە ئەگەر کەمتر لەماوەی ٢٥ تا ٢٨ سووڕەکە ڕووبداتەوە، ئەوا دەرفەتی کۆرپەلە دروستکردن کەمدەبێتەوە.
    *ئەنجامدانی خووی خراپ: پێویستە خانمان واز لە ھەندێک خووی خراپی وەکو جگەرەکێشان و خواردنەوەی گیراوە کھولییەکان بھێنن، بەھۆی ئەوەی بەھۆکاری سەرەکی نەزۆکی دادەنرێن.
    *نووستن: بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کەم کردنەوەی کاتژمێرەکانی نووستن، کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر کەمبوونەوەی ڕێژەی ھۆڕمۆنی "لیبتین" ھەیە کە ھۆڕمۆنێکە سوڕی مانگانە لەخانماندا ڕێک دەخات، ھەروەھا کەم خەوی دەبێتە ھۆی لاوازبوونی ھێلکە، بۆیە پزیشکان ئاماژە بەوە دەکەن دەبێت خانمان ڕۆژانە حەوت کاتژمێر بخەون بۆ ئەوەی دەرفەتی سکپڕیان زیاتر بکەن.
    *ئەنجامدانی ڕاھێنانی وەرزشی قورس: ئەو خانمانەی کەلەسەر شێوازی ژیانی بەھێزکردنی ماسوولکەکانی لەش دەژین، ئەوا دەرفەتی سکپڕی کەم دەکەنەوە، ھەروەھا خۆ ماندووکردن لەئەنجامدانی ڕاھێنانی وەرزشی کرداری پیتاندن لەخانمان دوادەخات.
    *کێشی لەش: یەکێک لەو ھۆکارانەی کە دەرفەتی ڕوونەدانی سکپڕی بەرزدەکاتەوە بریتییە لەنەبوونی کێشێکی نەگونجاو، بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێیش زیادبوونی کێشی لەش و نەخۆشی قەڵەوی دەبێتە ھۆی ڕوونەدانی سکپڕی.
     

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: پێنج ھۆکار دەبێتە ھۆی پەیدابوونی نەزۆکی خانمان Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top