• نوێ

    موحسین چاوەشی لەسەر گۆرانییەکی حەسەن زیرەک چی دەڵێت؟

    موحسین چاوەشی لەسەر گۆرانییەکی حەسەن زیرەک چی دەڵێت؟
    گۆرانیبێژی دیاری فارس موحسین چاوەشی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گرتە ڤیدیۆیەکی یەکێک لە گۆرانییەکانی گۆرانیبێژی دیاری کورد حەسەن زیرەکی بڵاوکردووەتەوە.  گۆرانیبێژ موحسین چاوەشی  گرتەیەکی ڤیدیۆی یەکێک لە گۆرانییەکانی کۆچکردوو حەسەن زیرەکی بەناوی "هەوری لار" بڵاو کردووەتەوە و لەژێریدا نووسیویەتی "ئەمە گۆرانی دڵتەنگیمە، هی گۆرانیبێژی کۆچکردوو حەسەن زیرەک"ە کە نزیکەی ١٨١ هەزار بینەری هەبووە.

    ئەم گۆرانییە نوێکاری دووبارە بۆ ئەنجام  دراوەتەوە و کاری دابەشکردنی میوزیکی لە لایەن دکتۆر عەبدوڵلا جەمال سەرگرمەوە بۆ کراوە.  ژمارەیەکی زۆر لە هەوادارەکانی موحسین چاوەشی سەرسامی خۆیان بۆ دەنگی حەسەن زیرەک دەربڕیوە و دەستخۆشییان لە چاوەشی کردووە.  حەسەن زیرەک گۆرانیبێژی دیاری کوردستان لە ساڵی ١٩٢١ لە شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە، خاوەنی چەندین گۆرانی و بەرهەمی هونەری دیارە، لەساڵی ١٩٧٢ کۆچی دوایکردووە و لە پارێزگای ئازەرباینجان بەخاک سپێردراوە، شایەنی باسە حەسەن زیرەک یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کۆنی کوردستان کە تاوەکو ئێستا گۆرانییەکانی لەلایەن بەشێک لە هونەرمەندانەوە دەوترێنەوە

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: موحسین چاوەشی لەسەر گۆرانییەکی حەسەن زیرەک چی دەڵێت؟ Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top