• نوێ

    ئەومنداڵەی گۆڕان لەباری کوردستانی برد

    ئەومنداڵەی گۆڕان لەباری کوردستانی برد

    بیستوو حەوت ساڵە ئەم کوردستانە بە شێوازێکی نەگۆڕ بەڕێوەچێ  پێوستی بە گۆران کاریە گەورە هەبوو،کەوەک منداڵ  لەدایک بێت و ژیانێ نوێ درووست بێت لەم کوردستانە بەڵام بەهۆی سیاسەتی چەوتی گۆڕانەوە ئەو هەلەمان لەدەست چوو پاشان پەرشوو بڵاویە لەکوردستان ڕووی دا کەدوژمنانی کورد  بەئاسانی بتوانن سیاسەتی چەوتیان لەم کوردستانە  ڕەنگدانەوەی  هەبێ
    ئاخر ئەبێ ئێمە لەیادی نەکەین گۆران کاری بەکەسانێ ئەکرێت  کە پێش قسە کردەوەیان هەبێ  2009گۆڕان درووست بوو کەلەسەرەتای درووست بوونیەوە ئایندەیەکی گەش  بەدی نەئەکرا  چوونکە ڕوونە ئەوانەی ویستیان گۆڕان کاری بکەن کەسانێ بوون کەلە حیزبوو چەند لایەکەوە هاتبوون کەوا خودی خویان گۆڕان کاریان ئەویست بەڵام ئەوان بەناوی گۆڕانکاری لە کوردستان نەتوانیان خۆیان بگۆڕن نەتوانیان ئەم هەرێمەش بگۆڕن ، تەنها کارێ کەکردیان ئەوە بوو بوونە پاشکۆ دەسەڵاتی  یکێتی و بەناوی بنەماڵە نابێ بوونی هەبێ دواتریش  لەگەل یکیتی بەڕێکەوتنی دەباشان  بەڕێی ئەکەن تائێستاش هەتا نەوشیروان مستەفا مابوو لە بازنەیک کۆک بوون تاسنووری بەڵام دوای نەمانی ئەوپیاوە  زۆر گۆران کاری ڕووی دا و بینیمان لەگەل حیزبەکانی کە جیاوازیەکی ئەوتۆیان نیە  سەرکردایەتیەکەیان هەر لەلایەن کەسانی پێشوو بەڕێوە چێ  لەسەرتای درووست بوونیان مانشێتی وتارو کارەکانیان ئەیگۆرین بەلام نەیان توانی لەبەر ئەوەنا دەسەلاتیان نەبوو بەڵکو لەبەرئەوەی کەوا ئەقلێتی کۆنی حیزبەکانی کە پەیرەوەکەن و ئێستاش لەم هەڵبژاردنە دا بۆ پەرلەمانی عێراقە ئایندەیەکی  ئەوتویان دیارنیەو ئەو دەنگانەی پێشترهێنایان  نامێنی  چونکە پێشتر هاوڵاتی کوردستان لێوان لێو بوون لەرق و کینە لەحیزبەکانی کەو  دەنگیان پیان دا  بەهیوای ئایندەیەکی گەش بەڵام بەداخەوە نەیان توانی ئایندەی ئەم هەرێمە گەش کەنوو ئەومنداڵەی  خەڵکی کوردستان چاوەڕێی بوون لەباریان برد .
    نووسینی هەورامان خالید

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئەومنداڵەی گۆڕان لەباری کوردستانی برد Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top