برۆت له‌گه‌ڵ رووخسارت بگونجێنه
شێوازی برۆكانت توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه شێوه‌ی هه‌موو رووخسارت بگۆڕێت، یان چاوه‌كانت گه‌وره‌تر بكات.
ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌ی كه زۆربه‌ی خانمان ده‌یكه‌ن، ئه‌وه‌یه كاتێك برۆی یه‌كێكی تر ده‌بینن، شێوازی برۆی خۆیانی له‌سه‌ر ده‌گۆڕن، یان له‌سه‌ر مۆدێلات شێوازی برۆیان ده‌گۆڕن، ئه‌م هه‌ڵانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی رووخسارت له‌ڕووی سروشتییه‌وه بشێوێت.
ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار برۆت ده‌كه‌یت، پێویسته بچیت بۆ سه‌نته‌ری جوانكاری بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر رووخساری سروشتییه‌وه شێوه له‌سه‌ر برۆكانت دروست بكه‌ن و رێنمایی پێویستت پێببه‌خشن.
ئه‌گه‌ر برۆكانت له‌ڕووی سروشتییه‌وه پڕ‌و ئه‌ستورن، ده‌بێت زۆر به وردی شێوه‌ی له‌سه‌ر دروستبكه‌یت و ته‌نكی نه‌كه‌یته‌وه، چونكه ئه‌و مووانه‌ی كه لایده‌به‌یت ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه بۆ هه‌میشه‌یی نه‌یه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه زۆربه‌ی خانمان له‌كۆتاییدا هانا ده‌به‌نه‌به‌ر تاتۆكردنی برۆكانیان.
ئامادەکردنی سەروەر جمال