بەم شێوەیە پەڵەی دوایی زیپکە لابەرە!
هەندێکجار دوای دروستبوون و لابردنی
زیپکە، پەڵە دروستدەبێت لەسەر پێستی ڕووخسارت، ئەمەش هۆکارێکە بۆ نیشاندانی تۆ بەشێوەیەکی ناشرین، بەڵام لەماڵەوە دەتوانیت لەڕێگەی بەکارهێنانی لیمۆ و چەند ماددەیەکی ترەوە کە هەمیشە لە چێشتخانەکەدا دەستدەکەوێت پەڵەکانی پێست لابەریت، لیمۆ سوودێكی زۆری هه‌یه و بڕێكی زۆر ڤیتامین سی و بی تێدایە، جگه له پێكهاته‌ی كانزایی.
ماست و لیمۆ
ئه‌م پێكهاته‌یه یارمه‌تی پاكکردنه‌وه‌ی پێست ده‌دات، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێستیان چه‌وره زۆر گونجاوه یان ئه‌و كه‌سانه‌ی پێستیان هه‌ستیاره، نیو لیمۆ له‌گه‌ڵ ماست تێكه‌ڵبكه به‌هه‌مان قه‌باره، پاشان بیده له رووخسارت بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك، جگه له پاکكردنه‌وه‌ی پێست له په‌ڵه و پاشماوەکانی دوای زیپکە ڕزگاردەکات و رێگریی له دروستبوونی زیپكه دەکات، به‌ڵام دەبێت ماستی كه‌م چه‌وری بەکاربهێنیت.
شه‌ربه‌تی لیمۆ ڵەگەل ئاوی گوڵ
یه‌كێكه له باشترین رێگه‌كان بۆ لابردنی زیپكه، كه‌وچكێك ئاوی گوڵ و كه‌وچكێك شه‌ربه‌تی لیمۆ تێكه‌ڵ بكه، پاشان دوای ئه‌وه‌ی رووخسارت ده‌شۆیت ئه‌م ماسكه‌ی لێبده بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك.
سپێنه‌ی هێلكه و لیمۆ
یارمه‌تی نه‌هێشتنی زیپكه و په‌ڵه ده‌دات و پێست ده‌گه‌شێنێته‌وه و بریقه‌دار و سپی ده‌كاته‌وه، پێویسته هه‌فته‌ی 2 جار به‌كاریبهێنیت، به‌پێی قه‌باره‌ی پێویست تێكه‌ڵیبكه و بۆ ماوه‌ی 15-20 خوله‌ك بیده له رووخسارت پاشان به‌ئاوی شله‌تێن بیشۆ.
ئامادەکردنی :بەرزی محمود