• نوێ

    بەهۆی تەقەی هێزەکانی دژە تیرۆرەوە ژمارەیە خۆپیشاندەر لەشاری کەرکوک برینداربوون

    بەهۆی تەقەی هێزەکانی دژە تیرۆرەوە ژمارەیە خۆپیشاندەر لەشاری کەرکوک برینداربوون

    بەهۆی تەقەی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراقەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە شاری کەرکوک بریندار بوون.

    بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، شەوی ڕابردوو ژمارەیەک لە تورکمان و عەرەبەکانی شاری کەرکوک ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان ئەنجامداوە.

    ئاماژەی بەوەش کرد، لە میانی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکە دەمەقاڵێ لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق دروستبووە و دواتر دژە تیرۆری عێراق تەقەی لە خۆپیشاندەران کردووە و بەوهۆیەشەوە سێ خۆپیشاندەر کە لە نەتەوەی تورکمان بوون بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک کراون.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بەهۆی تەقەی هێزەکانی دژە تیرۆرەوە ژمارەیە خۆپیشاندەر لەشاری کەرکوک برینداربوون Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top