کە هەوای شار ئەگۆڕێت
ژنانی شار بە بیانوی
هەوای تازە
قژیان ئەکەن بە پەردە
بۆ پەنجەرەکانیان
هەوای کۆڵان کە ئەگۆڕێت
ژنانی جیران بۆنت ئەدزن و
لە نێو جلەکانی ژێرەوەیان ئەیشارنەوە
بەڵام کە هەوای
ماڵی من ئەگۆڕێت
ئەو جار
دڵی پیاوانی شار ئارام ئەگرێت
نووسینی :ماریاکارگەر