• نوێ

    سوودێکی سەر سوڕهێنەری قسەکردن لەگەل خۆت لەبەرئاوێنە


    سوودێکی سەر سوڕهێنەری قسەکردن لەگەل خۆت لەبەرئاوێنە


    ھەندێک کات لەبەردەم ئاوێنەدا یان لە ژوورێکدا کە تەنھا خۆت دەبیت، یاخود کاتێ بە پێ دەرۆیت لە شەقامێکدا قسە لەگەڵ خۆتدا دەکەیت، بەڵام دواجار خۆت گاڵتە بەخۆت دەکەیت، ئەم بیرکردنەوەیە ھەڵەیە.

    بەگوێرەی توێژینەوە زانستیەکان کە لەلایەن چەند پسپۆڕێکی دەروونیەوە ئەنجامدراوە و لە پێگەی buzzkito بڵاوکراوەتەوە، جەخت دەکرێتەوە لە سوودەکانی قسەکردن لەگەڵ خۆتدا بەتایبەت بە دەنگی بەرز، چونکە کاریگەری ئیجابی ھەیە و لە دڵەڕاوکێ و بیرکردنەوەی سلبی رزگار دەکات.

    ھەربۆیە کاتێک ھەست بە نائارامی دەکەیت و تووشی دڵەڕاوکێ بوویت بەھۆی کێشەیەکەوە، دەکرێت بەرامبەر بە خۆت لە ئاوێنەدا یان بەپێ ڕێ بکە و بەدەنگی بەرز لەگەڵ خۆتدا بدوێ، بۆ ئەوەی ئەو خەمەی تووشت بووە بڕەوێتەوە، ھەرگیز گاڵتە بەم رەفتارەی خۆت مەکە.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: سوودێکی سەر سوڕهێنەری قسەکردن لەگەل خۆت لەبەرئاوێنە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top